text
stringlengths
35
170k
category
stringclasses
15 values
url
stringlengths
43
117
پارێزگاری کرماشان دەڵێت، سەردانەکەیان بۆ هەولێر دەرفەتێکی "زۆرباش" بوو بۆ گەشەسەندنی ناوچەکە و جەختکردنەوە بوو لەسەر ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانی. هاوکات، رەخنەی ئەوە دەگرێت کە لە هەرێمی کوردستان وەکو پێویست گرنگی بە جلوبەرگ و کولتووری کوردی نادرێت. محەممەد تەیب سەحرایی، پارێزگاری کرماشان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ جەعفەر ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/20062024
بەرپرسی دۆسیەی کۆچبەران لە پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین ڤێستڤالن دەڵێت، هەموو مرۆڤێک مافی پەنابەری هەیە، دەبێت وەکو خۆی بمێنێتەوە و دەستکاریی نەکرێت. دەشڵێت، "ناتوانرێت کەس دیپۆرتی عێراق بکرێتەوە." گیونول ئەلەنجە، بەرپرسی دۆسیەی کۆچبەران لە پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین ڤێستڤالن لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو کە ئاڵا شاڵی لەگ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/12082023
باڵیۆزی عێراق لە ئەڵمانیا، رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە دروستکردنی پەیوەندیی قووڵی وڵاتانی ئەوروپی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بە گرنگ دەزانێت. ئاماژە بەوەش دەکات، ''رەوەندى کوردى لە ئەڵمانیا کۆنترین رەوەندى عێراقییە، پێویستە عێراقییەکان سوود لەم پەیوەندییانە وەربگرن.'' ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە ئەڵمان...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/260620233
کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەڵمانیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە بۆ خودی ئەڵمانیاش بە "زۆر گرنگ" ناودەبات و دەڵێت هەرێمی کوردستان بۆ ئەڵمانیا گرنگە؛ باس لەوەش دەکات، کە ئەڵمانیا پەیوەندییەکی بنیاتنەرانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە. رۆژی دووشەممە، 26ـی حوزەیرانی 2023، کلاوس ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/260620232
جێگری سەرۆکی گەشەپێدان و بازاڕە سەرەکییەکان لە ڤایبەر باسی نوێگەرییەکان لە کۆمپانیاکەیان و گونجاندیان لەگەڵ خواستی بازاڕی گەنجان بۆ رووداو دەکات، دەشڵێت، وەکو وەفایەک بۆ ئەو ژمارە زۆرە بەکارهێنەرەی کە 13 ساڵە لە هەرێمی کوردستان هەیانە، زمانی کوردییان لە ئەپلیکەیشنەکەیان بەتەواوی بەرەوپێشبردووە. لەبارەی ئەوەی ئایا هیچ ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/04102023
ریڤان، ئەو زاوایەی حەمدانیە کە بەهۆی ئاگری هۆڵی ئاهەنگەکەیەوە، دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100 کەسیش بریندار بوون، لەگەڵ هاوژینەکەیدا رۆژانێکی سەخت بەڕێدەکەن، بە ئەستەم قسەی بۆ دەکرێت، بەڵام کە قسە دەکات بە ئاسانی خەمێکی قووڵ لە دەنگ و رووخساریدا دەبیندرێت. ئەو لەسەر ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوەکە ناڕازییە و دە...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/011020231
وەزیری هەرێم لە وەزارەتی داد و کۆچی هەرێمی بادن ڤویرتمبێرگی ئەڵمانیا دەڵێت، نزیکەی هەزار کچ و ژنی ئێزدییان وەرگرتووە و "نزیکەی 200 ئێزدی دیکەیش ساڵی داهاتوو دەهێنینە ئەڵمانیا." باس لەوەش دەکات، 13٪ـی ئەو کۆچبەرانەی دەچنە ئەڵمانیا روو لە هەرێمەکەیان دەکەن. زیگفرید لۆریک، وەزیری هەرێم لە وەزارەتی داد و کۆچ لە هەرێمی باد...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/161020231
کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا هانی گفتوگۆیەکی راستەقینە لەنێوان هەولێر و بەغدا دەدات. "سەرسام"یشە بە پەیوەندیی "گەرمی" نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان. ئەو دەڵێت، وڵاتەکەی "هێزی سەربازیی گرنگ"ی لە هەرێمی کوردستان هەیە. جەیمز گۆڵدمان باسی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کێشەکانی هەولێر و بەغدا، ئازادیی رادەربڕین، شەڕی دا...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/170420241
لێکۆڵەرێکی بواری وزە و نەوت لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی و نێودەوڵەتیی ئەمریکا دەڵێت، کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کێشەیەکی سیاسییە نەک تەکنیکی و کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەنین نێوەڕۆکی گرێبەستەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی عێراق ئاشکرا بکەن. د. رەعد قادری ئەو لێکۆڵەرەیە و لە هەڤپەیڤینێکی تۆڕ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/300420241
گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، پێشمەرگە دەتوانێت بەرگری لەخۆی بکات و ئاماژە بەوەش دەکات، بوونی سەربازانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر داوای حکومەتی عێراقە. ساموێل وێربێرگ، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکاتی بەشداریک...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/141120231
ماکسیم رووبین، کۆنسووڵی گشتیی رووسیا لە هەولێر، سەبارەت بە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان کە عێراق، تورکیا، ئیمارات و قەتەر تێیدا بەشدارن رایگەیاند "ئەگەر دەرفەت هەبێت ئێمەش لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەدا بەشداردەبین". کۆنسووڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو دا رایگەیاند، گەورەترین وە...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/090620242
رووداو - تەندروستی بەڕێوەبەری بەشی دەرمان لە دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئوردن رایدەگەیێنێت، تەکنەلۆژیای نوێ لە بواری پیشەسازیی دەرماندا بەکاردەهێندرێت و لە ئوردن یەک دەزگا سەلامەتی و کۆنتڕۆڵکردنی دەرمان دەپارێزێت. د. رەنا مەلکاوی، بەڕێوەبەری بەشی دەرمان لە دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئوردن لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ هۆرڤان رەفع...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/health/250220241
روودو دیجیتاڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند سەردانەکەی مانگی رابردووی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆڵی کاریگەر گەورە و راستەوخۆی لە گێڕانەوەی پەیوەندییەکان بۆ شێوە ئاساییەکەی هەبووە. ئەنمار غازی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق کرد ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/12062024
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە دابەشکردنی پارەی بەشە خۆراک بەسەر وەزیر و بەرپرسانی وەزارەتەکەی دەکەن قسەی بۆ رووداو کرد و سەرجەم دەنگۆکانی رەتکردەوە. لەبارەی ئەو پاداشتەی وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی ناردووە، کەمال موسلیم رایگەیاند، ئەو پا...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/120220247
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، زیاتر لە 37 هەزار کەس لەلایەن وەزارەتەکەوە بە گرێبەست دادەمەزرێندرێن، بەڵام هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە. خالید مەحنا، گوتەبێژی وەزارەتی نێوخۆی عێراق لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو کە هەوار جەلالەدین لەگەڵی ئەنجامی دا، پرسی بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبە...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/08072023
شێخ ئەبدولیلا فرات، نەوەی شێخ سەعیدی پیرانە، لە بەرنامەی پەنجەمۆری رووداو دەڵێت، ئەگەر شێخ سەعید سەرکەوتنی بەدەستبهێنایە، لەگەڵ ئەوەی کە لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکانیشەوە دژایەتی بکرایە، بەڵام دەوڵەتێکی ئیسلامی دادەمەزراند و پەیڕەوی شەریعەتی دەکرد. شێخ ئەبدولیلا فرات لە بەرنامەی پەنجەمۆردا لەگەڵ کاوە ئەمینی پێشکێشکار ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1301202412
سیبێل ئەسلان، ماوەی هەشت ساڵە ئەندامی پەرلەمانی سویسرایە، ئەو خانمێکی دیاسپۆرانشینە کە کەسایەتییەکی کاریگەرە لە سیاسەتی ئەوروپیدا و دەڵێت: کورد لەنێو خۆیان رێکنەکەون، سەختە لە ئاستی نێودەوڵەتی هاوبەش بدۆزنەوە. ئەمساڵ یادی 100 ساڵەی پەیماننامەی لۆزانە و زۆر چالاکیی کوردی لە شاری لۆزانی سویسرا بەڕێوەدەچن، سیبێل ئەسلان ل...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/15072023
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت. دەشڵێت، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کاریگەریی "ئەرێنی" لەسەر جێگیرکردنی نرخی نەوت هەبووە و "بە خێر شکاوەتەوە بۆ عێراق." حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کە...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/05062023
وەزیری گەشەپێدانی ئابووری لە دەسەڵاتی فەلەستین لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، پەیوەندییەکی دێرین لەنێوان بزاڤی رزگاریخوازی فەلەستینی و کورد هەیە. دەشڵێت، ئەو فەلەستینییانەی رەچەڵەکیان کوردە، بەشێکی رەسەن و پێکهاتەیەکی رەسەنی نێو کۆمەڵگەی فەلەستینین. ئەحمەد عەبدولسەلام مەجدەلانی، وەزیری گ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/31052023
وەزیری دەرەوەی نەمسا لە هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند متمانەیان بە پێشکەوتنە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، ئاشکراشی کرد کۆنسوڵخانەی نەمسا لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە. ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا لە هەڤپەیڤینێکی کورتدا لەگەڵ پەیام سەربەست، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو گوتی "بە هاوبەشیی شاندێکی بازر...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/business/130920231
عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە وەڵامی چەندین پرسیاری لە بەرنامەی بێستوون تۆک دایەوە، لەو چوارچێوەیەدا رایگەیاند، "٪94ـی بودجەی عێراق لە رێگەی نەوتەوەیە، هیوادارم بە یەکسانی بەسەر هەمواندا دابەشبکرێت." هەروەها سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران بە "هەنگاوی دروست" ناودەبات. لەبارەی مووچە و بودجەشەوە، دەڵێت، ناکرێت ب...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/3005202414
بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای شەهیدان و قوربانیانی تیرۆر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداودا، باس لە ژمارەی شەهیدان لە عێراق، ژمارەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، بریندار و پەککەوتەکانی قوربانی دەستی شەڕ و تیرۆر دەکات. تاریق مەندەلاوی کە خۆیشی کوردی فەیلییە، ژمارەی شەهیدانی کوردی فەیلی لە دەزگاکەی باس دەکات و، دەڵێت زیاتر لە ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/03102023
وەزیری دارایی و ئابووریی برۆنای رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ زۆربەی کێشەکان لە هاتنەناوەوەی ژیریی دەستکردەوە سەرهەڵدەدەن، ژیریی دەستکردیش زۆر بە خێرایی گەشە دەکات، بۆیە هەموو حکومەتێک دەبێت کاردانەوەی بۆ ئەم گەشەسەندنە هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانن ئابووریی خۆیان بەرەو پێش ببەن. لە لووتکەی حکومەتەکان لە دووبەی، لیو عەبدوڵڵا، وەزیری د...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/15022024
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق دەڵێت، پێکهاتەی تورکمان نیوەی هاووڵاتییانی کەرکووک پێکدەهێنن و بە مافی خۆیان دەزانن پۆستی پارێزگار وەربگرن. حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کە نوێنەر فاتیح پێشکێشی دەکات و ئەمڕۆ سێشەممە، 13-06-2023، پەخشکرا، رایگەیاند، جووتیارانی کورد و تورکمان زەوییەکانیا...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/130620232
'عێراق جگە لە نەوت، هیچ شتێک بۆ دەرەوە هاوردە ناکات، ئەمە هۆکارە بۆ ئەوەی دۆلار تەنیا بە فرۆشتنی نەوت بێتە نێو وڵاتەوە'، ئەحمەد تەبەقچەلی رەخنە لەوە دەگرێت و دەشڵێ 'نرخی دۆلار ناگاتەوە 160 هەزار دینار، ئەگەر هەڵەیەکی گەورە نەکرێت.' لەم هەڤپەیڤینەدا کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 2-5-2024) لە رووداو پەخشکرا، ئەحمەد تەبەقچەلی، ئا...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/02052024
فەرماندەی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەوان وەکو یەکێتی دوو پێشنیازیان بۆ پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری پێشمەرگە بە حکومەت داوە، بەڵام جێبەجێ نەکراون و دەڵێت، پێویستە پارتی و یەکێتی دابنیشن تاوەکو کێشەکان چارەسەر بکەن. مستەفا چاوڕەش لەو هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی، کە لە بەرنامەی...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/15102023
دوای واژۆکردنی 19 گرێبەستی بازرگانی، ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمریکی دێنە هەرێمی کوردستان و عێراق. سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکاش دەڵێت: ئەوان بە یەکسانی لە عێراق و کوردستان کاردەکەن و گەشبینیشن بە چاکسازیی بانکی لە عێراق، کە دەرگە بۆ وەبەرهێنان و هاتنی کۆمپانیای زیاتر دەکاتەوە بۆ عێراق. لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، سەرۆکوە...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/23042024
باڵیۆزی عێراق لە فەرەنسا سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ پاریس بە "زۆر گرنگ" ناودەبات و دەڵێت، کاریگەریی و رەنگدانەوەی بەسەر دۆخی سیاسییەوە دەبێت. دەشڵێت، لە کۆتایی ئەم مانگەدا سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات. وەدیع بەتی، باڵیۆزی عێراق لە فەرەنسا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاڵا شاڵی، نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ فەرە...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/03112023
prev next سیاسەتڤانی کورد موسلوم دۆغان کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی هەدەپەیە، پەیوەندیی بە ریزەکانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کرد و لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات. موسلوم دۆغان رەخنە لە سیاسەتی دەم پارتی دەگرێت و دەڵێت "نابێت لە دیالێکتی رابردوودا گیر ببیت، بەڵکو دەبێت رابردوو بە باشی بخوێنیتەوە. د...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/27062024
بەربژێری ئاکپارتی بۆ شارەوانیی گەورەی شاری ئامەد، مەهمەت هالیس بیلدەن رایگەیاند، ئەگەر ئەو وەکو سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردرێت، لە پلانیدایە پڕۆژەی تراموا و گەلی دیجلە تەواوبکات و بیناسازیی شارەکە بەپێی کاریگەرییەکانی بوومەلەرزە رێکبخات. هالیس بیلدەن هەروەها دەڵێت، لە شارەوانیدا رێگە بۆ زمانی کوردی دەکاتەوە و خزمەتەکانی ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/12032024
رووداو - تەندروستی لە هەڤپەیڤینێکدا جێگری نوێنەری UNFPA لە عێراق باسی پلانی خێزانی دەکات و دەڵێت: پلانی خێزانی پێویستییەکی تەواوە بۆ هەر خێزانێک و پێویستە هاوژینان زانیارییان لەسەر پلانی خێزانی هەبێت. گاریک هایراپێتیان، جێگری نوێنەری UNFPA لە عێراق لە هەڤپەیڤینێکی رووداودا ئاشكرای دەکات، لە عێراقدا بەکارهێنەرانی رێگەکا...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/11032024
بۆ نیشاندانی مەترسیی کۆچکردن و پەڕینەوە لە ئاوی نۆکەندی ئینگلیز بە بەلەم، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەلەمە بچووکەکان لە بەریتانیا پرۆگرامێکی تایبەتی رێکخست و رووداویشی وەکو تاکە میدیای کوردستان و ناوچەکە بانگهێشتکردووە. جێگری بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتییەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەلەمە بچووکەکان چەندین زانیاری...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/06032024
رۆژی چوارشەممە دوایین رۆژی چلەی ئیمام حوسێنە لە کەربەلا کە ئەم ساڵ بە گوتەی یاریدەدەری پارێزگاری کەربەلا، 22 ملیۆن زیارەتکار چوونەتە ئەو شارە بۆ رێوڕەسمەکە. گوتەبێژی لیژنەی باڵای زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق دەڵێت، سوپاسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەن لە دابینکردنی پاس و ئاسانکاری بۆ زیارەتکاران. شێخ غولام رەزا ئە...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/06092023
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بە سەبارەت بە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت "لەو باوەڕەدام پێوست نەکات لە عێراق گۆڕانکاری لە سیاسەتمان بکەین، بەڵام بڕیارەکە رێگەمان پێدەدات ژمارەی هێزەکانمان زیادبکەین.'' پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا، دوێنێ (چوارشەممە، 18-10-2023) ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/19102023
رووداو - تەندروستی پسپۆڕێکی سەنتەری نیشتمانیی بڵۆخینی تایبەت بە چارەسەر و توێژینەوەیە لەسەر شێرپەنجە لە رووسیا قسە بۆ رووداو دەکات و دەڵێت: هەوڵی جیدی هەیە بۆ دروستکردنی ڤاکسینی شێرپەنجە و ساڵی داهاتوو دەستدەکەن بە تاقیکردنەوە کلینیکییەکانی ڤاکسینی شێرپەنجە. د. پێترۆڤسکی ئەلێکساندەر، بەڕێوەبەری بەشی شێرپەنجە و مامۆگراف...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/22022024
وەزیری ناوخۆی عێراق لە شاری سلێمانییە و یەکێکە لە میوانانی دیداری سلێمانی، بەشداری لە پانێلی (ئاسایشی هەرێمی؛ دەرکەوتنەوەی پێکدادانەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) کرد، عەبدولئەمیر شەمەری رایگەیاند، ئەو شارانەی عێراق کە دۆسیەی ئەمنییان رادەستی پۆلیس کراوەتەوە، بەراورد بە شوێنەکانی دیکە سەقامگیرترن. بە گوتەی عەبدولئەمیر شەم...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/17042024
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند هاوئاهەنگیی باڵایان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کارکردن بۆ رێگەگرتن لە بەئامانجکردنی ئەو بنکە سەربازییانەی راوێژکارەکانی تێدان. لیوا یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ (یەکشەممە، 10...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/10122023
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە شێوەیەکی نەریتی رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی هەموو دراوسێکانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگرێت. سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، کە کامیز شەدادی لەگەڵی سازداوە، باسی چەند پرسێکی کرد، یەکێک لەو پرسانەش پرسی رێککەوتنی گەن...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/25082023
بانگخوازێکی دیاری هەرێمی کوردستان داوادەکات مینبەری مزگەوتەکان بۆ ئاشتی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنرێن نەک هاندانی تووندوتیژی و دابەشکردنی کۆمەڵگە و بانگەشە بۆ حیزب و رەوت و تەوژمی جیاواز. فاتح شارستێنی، بانگخواز و گوتاربێژی ئایینی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ، کە نوێنەر فاتیح پێشکێشی دەکات و گفتوگۆیەکی ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/06112023
کاردیناڵی کەنیسەی کلدانەکان لە عێراق و جیهان رایدەگەیێنێت، لێسەندنەوەی مەرسوومی کۆماری لە لایەن سەرۆککۆماری عێراقەوە لە ئەو، بە گوشاری میلیشیایەک بووە کە مۆرکێکی کریستیانی هەیە. دەشڵێت، "هیچ بەرژەوەندییەک لەوەدایە کە مەرسوومی کۆماری تەنیا لە من بکێشرێتەوە؟! کەچی پیاوانی دیکەی ئایینی هەن کە پلەیان لە خوار منە و هێشتا م...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/260920231
بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆنگرێسمان مایکڵ واڵتز پێدانی سیستمی نوێی بەرگریی ئاسمانی بە هەرێمی کوردستان بە "گرنگ" ناودەبات و پێیوانییە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دژایەتیی ئەو هەنگاوە بکات، بەڵام دەڵێت، "لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە ئەمە جێگەی پرسیارە." ژەنەڕاڵ ئێرنی ئاودینۆ، بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆنگرێسمان مایکڵ واڵتز لە هەڤپەیڤ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/29062023
وەزیری دەرەوەی پالاو دەڵێت، گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی گەورەی لەسەر وڵاتەکەی هەبووە و هەوڵ دەدەن لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە رێگەی پەروەردەوە خەڵکی لە مەترسییەکانی هۆشیار بکەنەوە. رۆژی هەینی 22ی ئەیلوولی 2023 گوستاڤ ئەیتاریۆ، وەزیری دەرەوەی پالاو لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک قسەی بۆ سینان تونجدەمیر، پەیامنێری ت...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/22092023
ماتیو زەیس، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای HKN، کە ماوەیەک جێگری یاریدەدەری وەزیری وزەی ئەمریکا بووە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو دۆخەی ئێستا بەهۆی وەستاندنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە دروستبووە "دۆخی دۆڕان - دۆڕانە بۆ هەموو لایەک" بە هەرێمی کوردستان، عێراق، تورکیا و کۆمپانیاکانیشەوە. دەشڵێت، "دەبێت چارەس...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/041020231
پارێزگاری نەینەوا لەبارەی رووداوی هۆڵی ئاهەنگەکانی حەمدانیە بە رووداوی گوت کەسوکاری قوربانییان "ئێستا دەتوانن سەردانی دادگای حەمدانیە بکەن و سکاڵا تۆمار بکەن'' ئەگەر گومانیان هەیە. نەینەوا، دووەم گەورە پارێزگای عێراقە کە هەمیشە چاوی نەک لایەنە ناوخۆییەکان، بەڵکو دەرەوەشی لەسەرە، دوایین رووداوی گەورەی جەرگبڕ کە لەمدوای...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/051020231
وەزیری دەرەوەی عێراق چارەسەرکردنی دۆخی خراپی سووریا بە پێویست دەزانێت، چونکە بە قسەی ئەو، کێشەی ئابووریی ئەو وڵاتە کاریگەریی لەسەر عێراقیش هەیە. ئاماژە بەوەش دەکات، هەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. رۆژی پێنجشەممە 15-6-2023، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/15062023
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران بە خاڵی وەرچەرخان لە پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان ناودەبات و دەشڵێت: "هیوایەکی گەورە لای توێژی سیاسی، سەربازی و ئەمنیی ئێرانی هەیە کە ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی دەبێتە هۆکارێک بۆ لابەلاکردنی کێشەکان و بەرەو...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/060520241
بەریتانیا کاری خۆی لە عێراق وەک پشتیوانیی خەڵكی عێراق و حکومەتەکەی دەناسێنێت بۆ ئەوەی نەتەوەیەکی سەقامگیر و گەشاوە و دیموکرات بونیات بنێت. هەروەها بۆ زیادکردنی بازرگانی و وەبەرهێنانی بەریتانی-عێراقی و زۆر کاری دیکە. مارک برایسن ریچاردسن، باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە عێراق لەم هەڤپەیڤینەی رووداودا دەڵێت: بۆ بوونی هەرێمی...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/14072023
تۆم کیمیچ، پەرلەمانتار و سەرۆکی گرووپی دۆستانی کوردە لە پەرلەمانی کەنەدا و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی گرووپەکە، درکی بە ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵێت، لە کوردستان دابەشبوونی زۆر لەنێوان حیزبەکاندا هەیە؛ بۆیە "دەبێت حیزبەکان یەکگرتوو بن و بەرامبەر بەغدا بەرەیەکی هاوبەشیان هەبێت." تۆم کیمی...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/12092023
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لە شێواز و میکانیزمی دامەزراندنی پۆلیسدا لە کەرکووک رەچاوی پێکهاتەکانی پارێزگاکە نەکراوە و تورکمان و کورد ستەمیان لێدەکرێت و لە پارێزگاکانی دیکەوە گەنجی عەرەب هێنراوە و کارتی نیشتەجێبوونی کەرکووکیان بۆ دروستکراوە تاوەکو پۆلیس دایانبمەزرێنن. ئەرشەد سا...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/25092023
دوو هاونیشتمانیی دانیشتووی هۆڵەندا چیرۆکی بەشداریکردنی دیلان یەشیلگیوز لە چالاکییە کولتوورییەکانی کورد لەو وڵاتە دەگێڕنەوە و ئاماژە بەوەش دەکەن، کورد لانیکەم بە شەش قۆناخ چووەتە ئەو وڵاتە ئەوروپییە. خەلیل شنگالی و لەیلا عەبدوڵڵای هاوژینی دوو لەو هاونیشتمانییانەن دەیان ساڵە چوونەتە هۆڵەندا. ئەوان لەبارەی مێژووی کورد لە...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/25112023
ئەم هەفتەیە لە سوێد کوشتن و تەقەکردنی باندە مافیاییەکان لە یەکدی هەر بەردەوام بوو. کوردێکی دیاسپۆرانشین کە لە رادیۆی شۆڕشدا کاری کردووە و دواتر لە حەفتاکاندا چووەتە ئەوروپا، بەشێوەیەکی ئەکادیمی کاری لەسەر زمان و دۆخی کۆمەڵایەتی و کولتووری کوردی دیاسپۆرانشین و بەتایبەتیش سوێد کردووە و باسی دەکات. رەشۆ زیلان دەڵێت، بەشی...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/29092023
سیاسەتڤانێکی دیاری عێراق پێیوایە کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەهۆی بێمتمانەیی گەیشتوونەتە بنبەست و چارەسەر نابن، داواش لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەغدا نووسینگەیەک بکەنەوە و بەردەوام ئامادەییان لە بەغدا هەبێت تاوەکو متمانە لەنێوانیان دروست دەبێتەوە و کێشەکان چارەسەر دەکرێن. بەها ئەع...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/150220247
باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەڵێت: ستانداردەکانی ئازادیی راگەیاندن لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدا نین و نەبوونی ئابوورییەکی بەهێز و سەقامگیر کاریگەریی خراپی کردووەتە سەر ئازادیی راگەیاندن. تۆماس زایلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق لە هەڤپەیڤینێکی رووداوی ئەمڕۆ کە نوێنەر فاتیح لە بەغدا لەگەڵی ئە...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/08022024
وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، وڵاتەکەی لە بەشێک لە بەروبوومەکاندا گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی و دەشڵێت، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان هاوکار دەبن بۆ ناردنی بەروبوومی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کوردستان بۆ نێوەڕاست و باشووری عێراق. د. عەباس جەبر ئەلعەلیاوی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/10102023
بەرپرسی لقی هەولێری پەیمانگەی فەرەنسی بۆ رۆژهەڵاتی نزیک ئاشکرای دەکات، بۆ یەکەمجار "نووسینی بزماری"ییان لە قەڵای هەولێر دۆزیوەتەوە و پرۆژەیەکی گەورەی چەند ساڵەشیان دەستپێکردووە بۆ هەڵکۆڵینی قەڵای هەولێر و پێیانوایە مێژووی هەولێر لەوە دێرینترە کە تاکو ئێستا نووسراوەتەوە. جۆرج موعەمەر، بەرپرسی لقی هەولێری پەیمانگەی فەرە...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/031120232
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا 700 ملیار دینارەکە بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، چاوەڕوان دەکەن پێنجشەممە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەکە بگات. گوتیشی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات. رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بوولتەنی کاژێر 12:...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2009202311
میشێل ڤیڤیۆرکا، بیرمەندی فەرەنسایی و سەرۆکی پێشووی دامەزراوەی کۆمەڵناسیی نێودەوڵەتی دەڵێت گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا زیاتر لە رەهەندێکیان هەیە و کاریگەرییان لەسەر دۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و تووندوتیژیی دژی ژنان و تەنانەت کاریگەریی لەسەر تووندئاژۆیی و تەشەنەکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان هەیە. ڤیڤیۆرکا لە بەرنامەی رووداوی ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/07062024
سەرۆکی یەکێتیی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، زانکۆکانی کوردستان باشن و لەڕووی پێوەرەوە لە هەوڵدان خۆیان بگەیێننە ئاستی زانکۆکانی ئەوروپی، داواشی لە وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەیە، زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بکاتە زانکۆی نێودەوڵەتی. د. محەممەدخێر غەبانی، سەرۆکی یەکێتیی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیای...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/28072023
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی دەڵێت، لەگەڵ یەکێتی رکابەرن نەوەکو ناکۆک؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە کۆبوونەوەی لایەنەکانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا حەیدەر عەبادی گوتوویەتی، "نابێت و بێ ئەخلاقییە مووچەی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا نەنێردرێت." هەروەها دەڵێت، نابێت دەسەڵات تەنیا لای بەغدا بێت و لەوبارەیەوە ئاماژ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/160820235
د. ئێما پۆمەرۆی، پسپۆڕی شوێنەوارناسی لە زانکۆی کامبریج و ئەندامی تیمی لێکۆڵینەوە لە ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر دەڵێت، لە لێکۆڵینەوەکانیاندا بۆیان دەرکەوتووە، نیاندەرتاڵەکانی ئەشکەوتی شانەدەر لە بەخاکسپاردنی مردووەکانیان لە نزیک خۆیاندا نەترساون. د. ئێما پۆمەرۆی لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ رووداو زانیاری زیاتر لەب...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/07052024
لەنێو گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازیی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات. سێناتۆرێکی فەرەنسیش دەڵێت، سەرۆککۆماری فەرەنسا گرنگی بە کوردستان دەدات و سەردانی نێچیرڤان بارزانیش بۆ پاریس هۆشیاریی فەرەنسا لە بەرامبەر دۆخەکە پێشان دەدات. رێمی فێرۆ کەسایەتییەکی دیاری فەرەنسایە و سی...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/031120231
سەرۆکی تیمی شوێنەوارناسی لە ئەشکەوتی شانەدەر بە رووداوی راگەیاند، دۆزینەوەی کەلەسەری ژنە نیاندەرتاڵەکە بۆ کوردستان "زۆر گرنگە". باس لە شێوازی ژیانی نیاندەرتاڵەکان دەکات و دەڵێت، دۆزینەوەکان لە ئەشکەوتی شانەدەر ئەوە دەردەخەن کە نیاندەرتاڵەکان "بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە." پرۆفیسۆر د. گرەیەم بارکەر،...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/12052024
کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێت، هەرچەندە "خەڵکێکی زۆر هەن" کە هەوڵدەدەن هەندێک بەرەوپێش بچێت، "بەڵام بەڕاستی پڕۆژە گەورەکەی یەکخستنەوە بە باشی جێبەجێ ناکرێت." لەبارەی ئازادیی رادەربڕینیشەوە ئاماژەی بەوە کرد، "دۆخی ئێستا نیگەرانکەرە، چونکە هەندێک لەو دەستکەوتانەی لە...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/29082023
سەرۆکی هاوپەیمانیی رافیدەین دەڵێت، لە پرسی هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکانی پەرلەمانی کوردستان، پاشکۆیەکی یاساکە لە دادگەی فیدراڵی شاردراوەتەوە و بە هەڵە پێنج کورسی کۆتای کریستیانەکان هەڵوەشێندراوەتەوە، هەر بۆیە سەردانی دادگەی فیدراڵییان کردووە و بەڵگەنامەکانیان پێشکێشکردووە و سکاڵا تۆمار دەکەن. یونادم یوسف کەنا، سەرۆکی ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/08032024
بەربژێری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ گەورە شارەوانیی مێردین دەڵێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان "دەسەڵات و هێز"ی ئەوەی هەیە کێشەی کورد لە تورکیادا چارەسەر بکات، چونکە دەتوانێت قەناعەت بە دەوڵەتی قووڵیش بکات لە تورکیا . ئەحمەد تورک، بەربژێری دەم پارتی بۆ گەورە شارەوانیی مێردین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ عەبدولسە...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/20032024
وەزیری دەرەوەی لۆکسەمبۆرگ رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پێشکێشکردنی هاوکاریی دارایی و سیاسی بە هەرێمی کوردستان و دەڵێت، هەرێمی کوردستان زۆر بەهێزە و کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لە عێراقدا. دەشڵێت، "دەتوانین لە رێگەی یەكێتیی ئەوروپاوە پشتیوانی لە کوردستان بکەین." ژۆ ئەسێلبۆرن، وەزیری دەرەوەی لۆکسەمبۆرگ لە هەڤپە...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/21062023
بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا شاندێکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا بگەنە بەغدا و دواتریش سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، شاندەکە بۆ ماوەی هەفتەیە لە بەغدا دەبن و هەفتەیەکیش لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە، سەردانی هەولێر و سلێمانیش دەکەن، لەم سەردانەدا زیاتر چاویان لەسەر کەرتی کشتوکاڵە، ئەوەش بەشێکی سەرەکی لەسەر داواکاریی هەرێمی ک...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/13062023
کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت ئەوان لە هەرێمی کوردستان کاریان لەسەر پرسەکانی ئاسایش، نەوت و گاز کردووە. باس لەوەش دەکات، کاریان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە. رۆژی هەینی، 21ـی تەممووزی 2023، ئێرڤین هیکس، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە هەڤپەیڤینێکدا لە پۆدکاستی رووداو لەگەڵ ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/210720239
جێگری وەزیری کشتوکاڵ و خۆراکی ئۆکراینا دەڵێت، پێشبینی دەکەن ئەمساڵ نزیکەی 18 ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم بهێنن کە بە نزیکەیی 10٪-15٪ کەمترە لە پار. دەشڵێت، بە گشتی بەر لە شەڕ؛ ئۆکراینا بە تێکڕا نزیکەی 25 ملیۆن تۆن گەنمی بەرهەم دەهێنا. تاراس ڤیسۆتسکی، جێگری وەزیری کشتوکاڵ و خۆراکی ئۆکراینا لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/29072023
ڕووداو دیجیتاڵ ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، دەبێت لایەنە کوردستانییەکان لەسەر پرسی یاسای نەوت و گاز یەکگرتوو بن، هۆشداریش دەدات لەوەی قۆناخی سەختتر چاوەڕێی هەرێمی کوردستان دەکات. دەشڵیت، ''هاوپەیمانیی بەڕێوەبەردنی دەوڵەت سەرکەوتنی پێویستی بەدەستنەهێناوە و هەم کورد و هەم سوننە هەست بە پەراوێ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/180920238
نوێنەری ئەڵمانیا بۆ سووریا دەڵێت، ئەوان پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن و شەڕی نێوخۆی وڵاتەکەش بە "گەورەترین تراژیدیای مرۆیی" ناودەبات. دەشڵێت، ساڵانە وڵاتەکەی یەک ملیار دۆلار وەکو هاوکاری دەداتە سووریا بە هەموو ناوچەکانیەوە. لە پەراوێزی کۆنفرانسی هەشتەمی برۆکسل بۆ پاڵپشتیکردنی سووریا و ناوچەکە، شتێفان شنێک، ن...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/020520242
هیوا قادر، نووسەر و وەرگێڕ لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب، هەر لە رۆژی یەکەمەوە و بە بەردەوامی سەردانی پێشانگاکە دەکات. رووداو لەسەر پرسی خۆشەویستکردنی خوێندنەوە لای منداڵان و گرنگی وەرگێڕان بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان خوێنەران و کتێبە نا کوردییەکانی رۆژانە لە وڵاتانی جیهان بڵاو دەکرێنەوە، هەڤپەیڤینێکی لە...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/21042024
راوێژکاری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، پانتاییەکى بەرفراوانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا هەیە و کاری لە پێشینەی شاندی عێراق رێککەوتنى چوارچێوەى ستراتیژییە لەنێوان بەغدا و واشنتن. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئەمریکایە و لە کۆشکی سپی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لێ دەکات...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/15042024
کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئاپیکور) باسی کارەکانیان لە بەرهەمهێنانی نەوت و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت دەکات و دەڵێت "هەرێمی کوردستان یەک ملیار دۆلار پارەی بەرهەمهێنانی نەوتمان قەرزارە و ئەگەر پارەکەمان پێنەدرێتەوە بەرهەمهێنانی نەوت دەستپێناکەینەوە." ما...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0410202317
رووداو - ئەڵمانیا گوتەبێژی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی سەوزەکان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، بۆ ئەوان گرنگە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا بە بەهێزی بمێنێتەوە و ئامادەن لەو بوارەدا هاوکاریی زیاتر پێشکێش بکەن. لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەو وڵاتە گوتی، ئەمە دەرخەری پەیوەندییە باش...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/25062023
پارێزگاری نەینەوا دەڵێت، ئاستی بێکاری لە نەینەوا هەڵکشاوە و هۆکاری بێکاریش نەبوونی پرۆژە و وەبەرهێنانە. دەشڵێت، لەدوای هێرشی داعشەوە، نزیکەی 250 کارگە لە نەینەوا لەناوچوون و لەکارکەوتوون. لەبارەی شنگالەوە دەڵێت، کار بە رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن. رۆژی پێنجشەممە، 16ـی ئایاری 2024، عەبدولقادر دەخیل، پ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/16052024
ئەمریکا هیوادارە پارتی و یەکێتی پێکەوە کار بکەن، تاوەکو بەرەنگاری هەندێک لەو هەڕەشە ئەمنی و ئابوورییانە ببنەوە، کە ئێستا رووی تێکردوون. ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەرپرسی کاروباری عێراق و ئێران لە نووسینگەی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، پەیوەندییەکانی...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/03032024
گوتەبێژی سەربازیی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئێستا هاوئاهەنگییان لەگەڵ پێشمەرگە "لە ئاستێکی زۆر باشدایە." دەشڵێت کاری لەپێشینەی وەزارەتی بەرگریی عێراق ئێستا کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانییە. لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی سەربازیی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ باس لە زۆر دۆسیەی 'گرنگ' دەکات، وەکو هاوئاهەنگی...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/240420241
حەیان عەبدولغەنی لەڕێگەی رووداو ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی دوو رۆژی رابردووی شاندە باڵاکەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەولێر رووندەکاتەوە و، ئاشکراشی کرد باسیان لە گۆڕانکاری لە نموونەی گرێبەستە نەوتییەکان کردووە. ئامانجی شاندەکە لەو سەردانەدا بەگوتەی حەیان عەبدولغەنی چارەسەرکردنی پرسەکانە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ل...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/14112023
بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 570 ئێزدی لە دەستی داعش رزگار کراون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، حکومەتی عێراق بۆ رزگارکردن و گەڕاندنەوەی رفێندراوان هیچ هاوکارییەکی نووسینگەکەی نەکردووە. شەهیان تەحسین، پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی رووداو هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ حوسێن قائیدی، بەرپرسی نو...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/02082023
دیپلۆماتکارێکی پێشووی ئەمریکا پێیوایە، بۆ ئەوەی تورکیا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، پێویستە سەرەتا هەولێر و بەغدا لەنێو خۆیاندا رێکبکەون. دەنیز ناتالی، یاریدەدەری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا کە ئێستا بەڕێوەبەری پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی نیشتیمانییە لە زانکۆی ناشناڵ دیفێنس لە ئەمریکا، لە هەڤپەیڤ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/091120231
شێڵ تاریەر، ئەندامی دەزگای کۆچبەریی سوێد لە بەشی دیجیتاڵ و پەرەپێدان دەڵێت، ئێستا لە سوێد مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی نادرێتە کۆچبەران و لە کاتی رەتکردنەوەی پێدانی مافی پەنابەرێتیشدا، پەناخواز دیپۆرت دەکرێتەوە. وەرگرتنی پەناخوازان لە سوێد، بە گوتەی ئەو بەرپرسە، بەندە بە جۆری کەیسەکەیانەوە. لەکاتێکیشدا ئەگەر پەناخوازە...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/28012024
بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ساڵی 2017 دەرکرا، نووسینگەیەکی نوێی یوو ئێن لە عێراق بەتایبەتی بۆ بەدواداچوونی تاوانەکانی داعش دامەزرێنرا تاوەکو لەڕێگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە لێپێچینەوە لەو رێکخراوە بکات لەسەر زۆر تاوان، کە لە عێراق دژی مرۆڤایەتی کردوونی. کریستیان ریچەر، راوێژکاری تایبەت و سەرۆ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/230820231
سەرۆکی دامەزراوەی کۆمیونیتیی کلدانی لە میشیگن دەڵێت، لە کۆبوونەوەیان دا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، باسیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا کرد بەتایبەت کێشەی مووچە. دەشڵێت، نیگەرانن لە بڕیاری نەهێشتنی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان. مارتن مەنا، سەرۆکی دامەزراوەی کۆمیونیتیی کلدانی لە میشیگن لە هەڤ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/16042024
رووداو - تەندروستی سهرۆكی بهشی خانمان و منداڵبوون لە نهخۆشخانهی ئافرهتان و لهدایكبوونی فێرکاریی ههولێر ئاشکرای دەکات، لەکاتی دووگیانیدا راوێژ بە پزیشک نەکرێت، ئەگەری گیانلەدەستدان زیاد دەبێت و هۆشداریش دەداتە ئەوانەی لە خوار تەمەنی 18 ساڵیدا ژیانی هاوژینی پێکدەهێنن. لە هەڤپەیڤینێکی رووداودا لەگەڵ د. مهاباد سابیر، سهرۆك...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/09032024
دیاسپۆرای ئەمجارە لە پۆڵەندا بوو لەسەر قەڵای زنار، تێیدا باسی دیاسپۆرای کوردی لەو وڵاتە کرا و چەند پرسێک تاوتوێکران لەوانە: قەبارەی دیاسپۆرای کوردی، کۆچبەری کورد و ئایا پۆڵەندییەکان وەک لە چەند مانگی رابردوو لە راگەیاندنەکان بینرا رقیان لە کوردە؟ یان وێنەکە دیوێکی دیکەیشی هەیە. هەروەها لە هەفتەکانی داهاتوودا هەڵبژاردن...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/24092023
وەرگێڕانی: جووتیار قارەمان فەیلەسووفێکی سلۆڤینیاییە؛ نووسین و گوتارەکانی لەبارەی سیاسەت، ئایدیۆلۆژیا، کولتووری باو و فیلم لە جیهان دەخوێندرێنەوە و گوێیان لێ دەگیرێت، ئەو کەسە سلاڤۆی ژیژەکە و لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ رووداو باسی دۆخی کورد، مێژووەکەی و پێشمەرگە دەکات لەگەڵ چەندین رووداوی دیکە کە جیهانیان سەرقاڵکردووە. سل...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/04092023
ئەو وەزیرەی هەدەپە کە چووە ریزەکانی جەهەپە: جەهەپە پرسی کورد لە دەستووردا جێدەکاتەوە سیاسەتڤانی کورد موسلوم دۆغان کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی هەدەپەیە، پەیوەندیی بە ریزەکانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کرد و لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/news?CategoryID=412627#LINK#
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق میوان بوو لە بەرنامەی بێستوون تۆک کە لە بەغدا و لەلایەن بێستوون عوسمان پێشکێش کرا. لە بەرنامەکەدا، خوێندکاری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پرسیاریان لە سەرۆکوەزیران کرد و ئەویش گوتی، ئامادەیە بۆ هەموو پرسیارێک و بە کراوەیی وەڵامیان دەداتەوە. ئەو تەوەرانەی سوودانی لەبارەیان...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/1412202313
حەیدەر عەبادی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو باسی کۆمەڵێک پرس دەکات، کە یەکێکیان مووچەیە و دەڵێت، نەدانی مووچەی فەرمانبەران بەهۆی کێشە سیاسییەکانەوە "زوڵمە". حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسرە، لە ماوەی نێوان ئەیلوولی 2014 تاوەکو تشرینی یەکەمی 2018 سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو. ئەو دەڵێت، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزی...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/23032024
وەزیری دەرەوەی بۆسنیا و هێرزۆگۆڤینیا بە رووداوی گوت ئێستا کۆچبەران دەگەڕێننەوە سڕبیا دوای ئەوەی پشتڕاست بووەوە بەو وڵاتەدا هاتوون، روونیشیکردەوە کە ئەوان دۆخەکەیان "جڵەو کردووە" و، ئەو کۆچبەرانە ژمارەیان چەند هەزارێکە، لەکاتێکدا پێشتر دەیان هەزار بوون. وەزیری دەرەوەی بۆسنیا و هێرزگۆڤینا لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ دیار کور...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/20092023
کریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری ئەمریکایی (ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا) داوا لە سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان دەکات رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە و دەڵێت، "پێموایە هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت ئەگەر حیزبە جیاوازەکان زیاتر لە نزیکەوە پێکەوە کاربکەن." سیناتۆری دیموکرات، کریس ڤان هۆڵن کە رۆژی دووی ئایار لە نووسینگەکەی لە و...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/06052024
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لێکنزیکبوونەوەی حیزبەکەی و پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بە پێویست دەزانێت و باس لەوەش دەکات، پەیوەندی و کۆبوونەکانیان بەردەوام دەبێت. رۆژی یەکشەممە 16-07-2023، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان میوانی بووڵتەنی نیوڕۆژی تۆڕی میدیایی ر...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1607202324
د.لەزگین چالی، ئەندامی ئینستیتوتی کوردی پاریس لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتی رووداودا سەبارەت بە گۆڕانکارییە خێرا و تەکنەلۆژییەکانی جیهان و کاریگەرییەکانی بەسەر زمانی کوردییەوە، گوتی "هەر زمانێک بە قەبارەی خۆی کێشەی خۆی هەیە. ئەو کێشانەی لە زمانی ئینگلیزی و ئیسپانیدا هەیە، لە زمانی عەرەبیدا نییە، ئەمە پێچەوانەکەشی راستە. ئێس...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/culture/080620241
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق دەڵێت، کار لەسەر دەرکردنی "یاسایەکی زۆر گرنگ" دەکەن کە مافی بەدەستهێنانی زانیاری دەداتە مووچەخۆران و دەتوانن بزانن پارەکانیان چۆن و لەکوێ خەرج دەکرێت، تەنانەت ئەگەر مووچەکانیان دواکەوت، مووچەخۆر دەتوانێت بەشێوەیەکی زۆر شەفاف زانیاری دەستبکەوێت کە کێشەکە لەکوێدایە و بۆچی مووچەکەی دواکەوتوو...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/140220241
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەولێر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی پتەوتر کرد و تاوەکو ئێستاش ئێران هیچ بەڵگەیەکی پێشکێش نەکردووە لەبارەی ئەو پاساوانەی بەهۆیەوە هێرشەکەی ئەنجامدا. فادی شەمەری، راوێژکاری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: ئەو دەستدرێژ...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/06022024
لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی دەڵێت، کۆنگرەی رابردوو کۆنگرەی "تێکدانی یەکێتی" بوو، ئێستا یەکێتی مەرکەزییەتی لە بڕیارداندا هەیە و ئامادەیە بۆ چارەسەری کێشەکانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و دروستکردنی یەکڕیزیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان. جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەر...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/031020231
گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پێویستە سەرکردەکان سازش بکەن. چونکە بە بڕوای ئەو، "بەشێکی سەرکردایەتییش سازشکردنە." ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت سەرکردەکان "دان بەوەدا بنێن ئەو بەرژەوەندییەی هەر سەرکردەیەک لە هەر جێیەکی جیهاندا دەبێت بیخاتە پێشەوە و چەقی کاری بێت، بەرژەو...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/190920231
سەرۆکی لقی پەیمانگەی گۆتە لە عێراق رایدەگەیێنێت، نزیکەی 300 فێرخواز لە هەرێمی کودستان فێری زمانی ئەڵمانی دەکرێن. دەشڵێت، لە هەرێمی کوردستان پێکەوە لەگەڵ هونەرمەندانی ئەڵمانی و ئەوروپیدا چالاکیی فەرهەنگی دەکەن. گوتیشی، حەزی فێربوونی زمانی ئەڵمانی لە هەرێمی کورستان "زۆر زۆرە". ئانایس بۆیلیک، سەرۆکی پەیمانگەی گۆتە لە عێر...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/interview/260620231
ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانی تەقەدووم دەڵێت، رێککەوتنی هاوپەیمانیی ئیدارەدانی دەوڵەت و کارنامەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق جێبەجێ نەکراون و سوننە و کورد تووشی جۆرێک لە نائومێدی بوون لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکان، مەترسی خۆشیان لە تێوەگلاندنی عێراق لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس نیشاندەدات. جەمال زاری، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانی تەقەد...
هەڤپەیڤین
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/261020235