text stringlengths 35 170k | category stringclasses 15
values | url stringlengths 43 117 |
|---|---|---|
چین گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای لە پارێگای ئەدەنەی تورکیا کردەوە کە بە خەڵوز کاردەکات. وێستگە زەبەلاحە چینییەکە، تێچووەکەی 1.7 ملیار دۆلار بووە، نزیکەی 10 ساڵ کاری تێدا کراوە.
وێستگەکە دوو یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبای تێدایە، توانای دابینکردنی نزیکەی 4٪ـی کارەبای نیشتیمانیی تورکیای هەیە و چوار هەزار هەلی کاری... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/world/200920233 |
بەگوێرەی پلانی کۆشکی کۆماریی تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 03-08-2023 شورای باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری کۆبووەوە.
دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆ سەردانی گۆڕی مستەفا کەمال ئەتاتورک، دامەزرێنەر و یەکەمین سەرۆککۆماری تورکیا دەکات؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کاژێر 12.00... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/03082023 |
سەرۆککۆماری تورکیا لە ئێوارەخوانی سەرۆکی وڵاتاندا بەخێرهاتنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و بە "دۆست" ناوی برد.
دوای رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئێوارەخوانێکی تایبەتدا کە بۆ 21 سەرۆکی وڵاتان، 13 سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمانی 12 وڵات، 45 وەزیری ... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/070620233 |
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەبەرهێنانی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە رووی سەرنجڕاکێشانی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی، لە ریزبەندیی چوارەمینی ئەورووپایە. دەشڵێت "تورکیا بووەتە جێی بایەخی وەبەرهێنەرە بیانی و نێودەوڵەتییەکان."
ئەمڕۆ (شەممە 4ـی ئایاری 2024) بوراک داغڵیئۆغڵو، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەبەرهێنانی تورکیا، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەنجامە ... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/040520242 |
شەپۆلێکی بەفربارین شاری ئیستەنبووڵی تورکیای گرتەوە، بەهۆیەوە نزیکەی 200 گەشتی فڕۆکەخانەکانی شارەکە هەڵوەشێندرانەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی تورکیا دەڵێت، شەپۆلی بەفربارینەکە لە کاتی نیوەڕۆدا زیاتر دەبێت.
کاژێر 06:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2023)، یەکەم بەفری ساڵ لە ناوچەی چاتاڵجای بەشی ئەور... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/191120233 |
سەرۆککۆماری تورکیا، پەسنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی وڵاتەکەی کرد و گوتی، "لە تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سێ وڵاتی یەکەمی جیهانین." ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی تورکیای خستە نێو ریزبەندی "وڵاتە یەکەمەکان" ناوی جەنگی نیشتمانیی KAANـە.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، 20ـی ئاداری 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆک... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/20032024 |
سەرۆکی بەشی پێکهاتەی کشتووکاڵ و ئاودێری لە کۆلێژی کشتووکاڵی زانکۆی ئۆندۆکوز مایس لە پارێزگای سامسوونی هەرێمی دەریای رەش-ی تورکیا رایگەیاند، 45٪ـی زەویی تورکیا بەهۆی داشۆرانی خاکەوە، مەترسیی بەبیابانبوونی لەسەرە.
پڕۆفیسۆر یوسف دەمیر، ئەوەی وەبیر هێنایەوە کە لەو کاتەوەی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونە... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/17062023 |
کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە دوای ئەوەی شەوی رابردوو دەستلەکارکێشانەوەی تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیاری جەهەپەی پەسندکرد، ئەمڕۆ لەگەڵ پەرلەمانتارانی جەهەپە کۆدەبێتەوە.
بڕیاربوو کۆبوونەوەی کەمال کڵچدارئۆغڵو لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتەکە کاژێر 11:00 لە ئەنقەرە دەستپێبکات.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 1ـی حوزەیر... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/020620232 |
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزی ئاسایشی ئیستەنبووڵ چوار کەس بە تۆمەتی هاوکاریکردن و داڵدەدانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دەستگیرکران.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئیستەنبووڵن بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-11-2023 لە ئۆپەراسیۆنێکدا چوار کەسیان بە تۆمەتی هاوکاریکر... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/091120233 |
وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئاماری 10 مانگی ئەم ساڵی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستان لە دژی پەکەکە، تاوانباران، بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و قاچاخچێتی کردن بە مرۆڤ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەم ماوەیەدا 84 گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.
پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، 8ـی تشرینی دوو... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/081120232 |
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئافیۆن کاراهیساری لە رۆژئاوای تورکیا حەوت کرێکار گیانیان لەدەستدا و 14 کرێکاری دیکەیش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای ئافیۆن کاراهیسار بڵاویکردەوە، مینی پاسێکی تایبەت بە گواستنەوەی کرێکاران تایەیەکی تەقیوە و بەو هۆیەوە لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان شارۆچکەی چای و شاری ئافی... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/23072023 |
لە پارێزگای کۆنیای تورکیا ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ژمارەیەک هاووڵاتیدا، کە لە وێستگەیەکی پاس راوەستابوون، بەو هۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە رۆژی سێشەممە 19ی ئاداری 2024 لەسەر رێگەی کۆنیا - کارامان روویدا.
تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەکە؛ پێنج بریندارەکە لەلایەن ت... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/190320242 |
لیژنەی دیاریکردنی کەمترین بڕەمووچە لە تورکیا ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و، کۆبوونەوەکەش لە باکووری کوردستان و تورکیا سەرنجی زۆری لەسەرە، بەهۆی ئەوەی راستەوخۆ پەیوەندی بە حەوت ملیۆن کەسەوە هەیە کە کەمترین بڕەمووچە وەردەگرن.
بەئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی گەنجینە و دارایی، وەزارەتی کار و سیاسەتی خێزان، فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی ک... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/19062023 |
رێکخستنەکانی پارتی کرێکارانی تورکیا لە ئیزمیر لە دژی گوتەکانی وەزیری پەروەردەی تورکیا گردبوونەوە. یوسف تەکین، وەزیری پەروەردەی تورکیا رۆژی سێشەممەی رابردوو رایگەیاند، منداڵانی کچ کەمتر دەچنە بەر خوێندن، بۆ رێگری لەمە "پێویستە بتوانین قوتابخانەی کچان بکەینەوە، ئەگەر پێویستی کرد".
یەکێک لەو کەسانەی لە گردبوونەوەکەدا بەش... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/150720231 |
هاوڕەگەزخوازان بڕیاریانداوە یەکشەممەی داهاتوو بەبۆنەی 'هەفتەی شانازی' لە شاری ئیستەنبووڵ رێپێوان بکەن، پارێزگاری ئیستەنبووڵ دەڵێت، رێگە بە هیچ چالاکییەک نەدراوە کە هەڕەشە لە دامەزراوەی خێزانی بکات و رێگە نادەن هیچ خۆپیشاندانێکی بێ مۆڵەت بکرێت.
داود گول، پارێزگاری ئیستەنبووڵ ئەمرۆ هەینی، 16ـی حوزەیرانی 2023 لە هەژماری ... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/160620231 |
تورکیا
تیمەکان کاردەکەن بۆ پاککردنەوەەی باڵەخانەیەک لە پاش بوومەلەرزەکەی شوبات، رۆژی 14-2-2023. وێنە: Reuters
prev
next
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای هاتای لە باشووری تورکیا روویدا.
سهرۆكایهتی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 21:24 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی کانوونی یەکە... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/211220234 |
سەزگین تانریکوڵو، پەرلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە بازنەی ئامەد رەخنە لە بێدەنگیی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە مووشەکبارانکردنی هەولێر لەلایەن ئێرانەوە دەگرێت و دەڵێ، کاتێک باس لە کورد دەکرێت، پارتی داد و گەشەپێدان بەردەوامە لە سیاسەتی شەڕ.
سەزگین تانریکوڵو رۆژی چوارشەممە 17ـی کانوونی دووەمی 2024 لە دانیشتنی پ... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/180120241 |
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، زیاتر لە 60 ملیۆن دەنگدەر لە تورکیا و باکووری کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە و بۆ دەنگدانیان زیاتر لە 191 هەزار سندووق دانراون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ پاراستنی ئاسایشی سندووقەکان 601 هەزار فەرمانبەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدان.
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 28ـی ئایاری 2023) گەڕی دووەمی هەڵبژارد... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/280520232 |
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، هەر چوار هێرشکارەکەی سەر دووکانێکی مەیفرۆشی لە ئیستەنبووڵ کە کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی یەکێکی دیکەی لێکەوتەوە، دەستگیرکران.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 31-7-2023 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەر) رایگەیاند:" لە ئۆپەراسیۆنی هێزە... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/01082023 |
دادگەی سزا قورسەکانی بوڕسا رایگەیاند، دەستەی سەرۆکایەتیی دیسپلین سێ مانگ سزای دیسپلینی بەسەر عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا سەپاندووە. بەو هۆیەش تاوەکو کۆتاییهاتنی ماوەی سزاکەی، ناتوانێت هیچ دیدارێکی تەلەفۆنی، یان رووبەڕوو، لەگەڵ ئەندامانی ماڵباتەکەی و پارێزەرانی بکات.
بە مەبەستی دیدارێك لە نێوان عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ماڵباتەکەی، پا... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/070520241 |
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی، پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان "زۆر بەهێز" دەبن و لە هەڵمەتەکانی دیکەدا جیاواز دەبن. دەشڵێت: "مۆدێلی کارکردنی شارەوانییەکانمان لە ژێرخانەوە بۆ سەرخان دەبێت و دەست بۆ ئەوانە دەبەن کە نەکراون."
بەگوێرەی رۆژژمێری هەڵبژاردنی شار... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/220220245 |
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە دووەم رۆژی جەژندا 726 رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوە، لە ئەنجامدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە. بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان لە رۆژانی جەژنی قورباندا گەیشتە 16 کەس.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماری رووداو... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/170620241 |
کەسوکاری ئەو کرێکارانەی کە نۆ رۆژ بەر لە ئێستا لە رووداوێکدا لە کانێکی زێڕی شاری ئەرزنگان بێسەروشوێن بوون، گردبوونەتەوە و داوا دەکەن بە زیندووی بێت یان مردوویی چارەنووسی رۆڵەکانیان یەکلایی بکرێتەوە.
تائێستا هیچ هەواڵێک لەبارە ئەو نۆ کرێکارە نییە کە کەوتوونەتە ژێر خاکی کانەکە. وەزیری ناوخۆی تورکیا رۆژی پێنجشەممە، 21ـی ... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/220220244 |
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر لە پارێزگای بۆڵو لە باکووری رۆژئاوای تورکیا روویدا.
سهرۆكایهتی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 01:03 خولەکی ئەمڕۆ شەممە 6ـی کانوونی دووەمی 2024، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.2 پلەی رێختەر، لە ناوەندی پارێزگای بۆڵو روویدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومە... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/06012024 |
تورکیا
بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە لە 31ـی تەمموزەوە بەرپرسیارییەتیی سەر ئەو کەسانە لادەچێت کە بە شێوەی مەرجدار ئازاد دەکرێن
prev
next
وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، ئەگەر پڕۆژەیاسای تایبەت بە زیندانیان پەسندبکرێت، ئەو زیندانییانەی کەمتر لە 5 ساڵ سزایان لەسەرە و لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە مەرج ئازادکراون، ناگەڕێندرێنەوە ز... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/080720232 |
بەپێی دوایین راپرسی، لە ئیستەنبوڵ، موڕاد کوڕوم، بەربژێری پارتی داد و گەشەپێدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی، بە جیاوازی 0.6 % رێژەی دەنگەکان لە پێش ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، بەربژێری پارتی گەلی کۆماری، جەهەپە-یە.
بەپێی ئەنجامی راپرسی کۆمپانیای (گەزیجی) کە بە میتۆدی چاوپێکەوتنی راستەوخۆ کراوە و 5686 کەس لە نێوان 15-03-2024 تاوەکو 1... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/24032024 |
رووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای دەنیزلی لە تورکیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی شەش کەس و برینداربوونی 43 کەسی دیکە؛ بەشێک لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
کاژێر 06:20 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2ی ئەیلوولی 2023، بارهەڵگرێک لە رێگەی سەرەکیی نێوان شارۆچکەی هۆناز و ناوەندی شاری دەنیزلی لە پارێزگای دەنیزلیی تورکیا بە خ... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/02092023 |
دادگەی دەستووریی تورکیا بڕیاریدا ئەو خوێندکارە کوردەی بەهۆی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی نەورۆزدا لە بەشی ناوخۆی زانکۆ دەرکرابوو، مافەکانی پێشێل کراوە و دەبێت دەوڵەت قەرەبووی بکاتەوە.
بەدران عەلی ئەرتوغروڵ، خوێندکارێکی کوردە و ساڵی 2016 لە کاتی خوێندنی لە زانکۆی عوسمانگازی لە ئەسکیشەهیر، لە هەمان شار لە تورکیا بەشداری لە ئ... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/070720231 |
لە یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات، لەدوای هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاژێر 13.00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە قوبرسی باکوور و بڕیارە لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
هەریەک لە ئەمینە ئەردۆغان هاوژینی سەرۆککۆماری تورکیا؛ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە؛ ئاڵپئارسڵان بایراکت... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/120620232 |
لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل، هەشت کەس دەستبەسەر کران. بە بڕیاری دادگە دوو کەسیان خرانە زیندانەوە و شەش کەسەکەی دیکە بە مەرجی دادی ئازادکران.
ئۆپەراسیۆنەکە ئەمڕۆ هەینی، 5ـی نیسانی 2024، لە شاری ئیستەنبووڵ بە هاوئاهەنگیی سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی ئیستەنبووڵ و ب... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/05042024 |
ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، پیلانێک هەیە بۆ دانانی قەیووم لە شارەوانیی وان.
گوتەبێژی دەم پارتی دەشڵێت، "بیرۆکەی دانانی قەیووم شکاندنی ئیرادەی خەڵکە... بەهیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین و رێگە نادەین ئیرادەی گەلەکەمان زەوت بکرێت."
ئایشەگول دۆغان ئاماژە بەوەش دەکات، عەبدوڵڵا زێدان، بەربژێری دەرچووی دەم پارتی بۆ ... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/020420243 |
کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میللـەت لەدوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن و بردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "نەمدەتوانی ئەو ستەمە قبووڵ بکەم. نەمدەتوانی قبووڵ بکەم خەڵک برسی بن."
کڵچدارئۆغڵو دەشڵێت، "نەمدەتوانی ببمە ئەهریمەنی کەڕ و لەپێناو نەهێشتنی ستەم ... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/2805202312 |
لە چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)دا کە لە ئەنقەرە کرا، هاوسەرۆکانی نوێی پارتەکە هەڵبژێردران.
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی ئابی 2023 چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە ناوەندی بازرگانیی جیهانی لە ئەنقەرە سازدا.
هەدەپە بە بەشداری 904 ئەندام و یەک لیست چووە کۆنگ... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/270820232 |
ساڵی رابردوو نزیکەی 50 ملیۆن گەشتیار سەردانی تورکیایان کردووە و داهاتی گەشتیاریی ئەو وڵاتەش 16% زیادبووە.
وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا رۆژی چوارشەممە،31-01-2024، رایگەیاند، لە ساڵی 2023ـدا 49 ملیۆن و 200 هەزار گەشتیاری بیانی چوونەتە ئەو وڵاتە، بەوەش ژمارەکە بەراورد بە ساڵی 2022، 10.4% زیادبووە.
هاوکات ژمارەکە... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/31012024 |
لە پارێزگای ئیستەنبووڵی تورکیا، سێ منداڵ کە برا بوون و ماوەی دوو رۆژ بوو بێسەروشوێن بوون، بە مردوویی دۆزرانەوە.
ئەو سێ منداڵە کوڕە، کوردن و خەڵکی پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستانن. کاتێک رۆژی دووی تشرینی یەکەمی 2023 لە گەڕەکی هیلال لە ناوچەی سانجاکتەپەی ئیستەنبووڵ لە کۆڵان یارییان دەکرد، لە کاژێر 17:00 دیار نەمان و هە... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/041020231 |
دەولەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەکاتی پێشکێشکردنی گوتاری کۆبوونەوەی پارتەکەیدا تەندروستیی تێکچوو.
میدیای تورکیا بڵاویکردووەتەوە، دەولەت باخچەلی بەر لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی کە رۆژی سێشەممە 25-6-2024 لە پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو، کێشەی گوشاری خوێنی هەبووە.
باخچەلی کە پێشتر بە وەستانە... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/250620241 |
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە رایگەیاند، دەوڵەت و حکومەت و دادگەش باش دەزانن ئەو بکوژ نییە و تووندوتیژیشی نەکردووە، تەنیا بەهۆی دەربڕینی بیروبۆچوون و گوتارەکانی بە 42 ساڵ بەندکردن سزا دراوە. دەشڵێت، "دەوڵەت سیاسەتڤانی کورد، چەکدار، تەنانەت پشیلە و مریشکی کوردیش بە تیرۆریست دەزانێت."
شەوی رابردوو 17ی ئا... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/18052024 |
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە سنوورە ئاوییەکانی دەریای ئیجە لە پارێزگای چاناککالە-ی باکووری رۆژئاوای تورکیا روویدا.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 05:23 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13ی نیسانی 2024، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر، لە دەریای ئیجە لە سنوورە ئاو... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/130420242 |
دەستەی ئاماری تورکیا دەڵێت، لە ئاداری ئەم ساڵدا هەڵاوسانی ساڵانە بۆ 68% بەرزبووەتەوە. گرووپی لێکۆڵینەوەی هەڵاوسان (ENAG)یش دەڵێت، هەڵاوسانی ساڵانە لەو مانگەدا 124% بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نیسانی 2024، دەستەی ئاماری تورکیا قەبارەی هەڵاوسانی مانگی ئاداری 2024ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئاداری 2024دا رێژەی هەڵاوسان 3.1... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/03042024 |
سەرۆککۆماری تورکیا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات و دەشڵێت، لە 21 ساڵدا تورکیایان سێ هێندە گەشە پێداوە و "ئامانجمانە لە قۆناخی داهاتوودا دوو هێندەی دیکە گەورەی بکەین و بیگەیێنینە شوێنی شیاوی خۆی لە نێو وڵاتانی خاوەن بەهێزترین ئابووریی جیهان".
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 21ـی ئاداری 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تور... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/210320241 |
لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە ئەمنییەکاندا کە لە 29 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا کرا، 147 کەس بە تۆمەتی "ئەندامبوون، هاوکاری و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەر کران."
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رۆژی یەکشەممە 28ی نیسانی 2024 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی "بۆزدۆغان-30"... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/280420242 |
ئیستەنبووڵ، شاری فرەڕەنگی و شوێنی بەیەکگەیشتنی مێژوو و سەردەم و دوو کیشوەر، جارێکی دیکە دەبێتە چەقی رکابەرییەکی گەرمی سیاسی. یەکشەممە هەڵبژاردنی شارەوانییە؛ پەڕۆ و پۆستەری رەنگاوڕەنگی پارتەکان، نیشاندەری ئەو رکابەرییە سەختەیە کە لەسەر ئیستەنبووڵ دەکرێت.
ئەمرە ئەردۆغان، مامۆستای زانکۆی بیلگی دەڵێت، "بەرەی رەجەب تەیب ئە... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/300320242 |
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای کۆنیا لە تورکیا روویدا.
سهرۆكایهتی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 18:49 خولەکی رۆژی شەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی کوڵوی سەر بە پارێزگای کۆنیا لە باشووری رۆژئاوای تورکیا روویدا.
بەگوێرەی راگە... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/29102023 |
رووداو دییجتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی تورکیا بڕیاریدا مزگەوت لە باخچەی منداڵان، قوتابخانە سەرەتاییەکان و بەشە ناوخۆییەکاندا دروست بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی تشرینی یەکەمی 2023 بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیادا بڵاوکرایەوە. لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو هەموارەی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا کە لە پەیڕەوی پەروەردەی پێش قوتابخانە و ... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/16102023 |
تورکیا
وێنەیەکی ئەرشیڤیی ژنە خۆپیشاندەرێک لە ئیستەنبووڵ کە لافیتەیەکی بەدەستەوەیە و لەسەری نووسراوە "نامانەوێت بمرین"، وێنە: رۆیتەرز
prev
next
"پلاتفۆرمی تاوانی دژی ژنان دەوەستێنین"، راپۆرتێكی لەبارەی تووندوتیژی دژی ژنان لە باكووری كوردستان و تورکیا بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا 29 ژن كوژران و 21 ژنی دیكە... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/04092023 |
لە ناوچەی ئوسکودار لە ئیستەنبووڵ خەڵک گردبوونەتەوە، بەشێک لە هاووڵاتیان دەڵێن، بڕیاری سنووردارکردنی هەناردەکردنی 54 کەرەستە لە وڵاتەکەیانەوە بۆ ئیسرائیل بەس نییە و پێویستە پەیوەندییە بازرگانییەکان بپچڕێن.
موجاهید ساغمان، ئەندامی پلاتفۆرمی خیوەتی تێکۆشان دەڵێ "راگەیێندراوی دەسەڵات لەبارەی سنووردارکردنی بازرگانی و چاوەڕ... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/15042024 |
پلاتفۆرمی تاوانی دژ بە ژنان دەوەستێنین، ئەمڕۆ هەینی 30ـی حوزەیرانی 2023 رایگەیاند، لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستان 101 ژن کوژراون.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2022 لە تورکیا و باکووری کوردستان 79 ژن کوژرابوون، بەڵام لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2023دا ئەم ژمارەیە... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/300620231 |
یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانیی شارۆچکەی میدیاد لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان بەڕێوەچوو. سەرۆکی شارەوانیی میدیاد سەر بە ئاکپارتییە و رەتیدەکاتەوە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گەورەشارەوانیی مێردین سروودی نیشتمانیی تورکیا نەگوترابێتەوە و دەڵێت، "تۆمەتەکان بێ بنەمان."
رۆژی 20-04-2024 وەیسی شاهین، سەرۆکی شارەو... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/240420241 |
سەرۆککۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە کۆنفرانسێکدا رایگەیاند "پەیوەندیی هەندێک هاوپەیمانانمان و رێکخراوی (پەکەکە و پەیەدە) زیان بە یەکێتی و سەلامەتیی هاوپەیمانییەکە دەگەیەنێت".
لە کۆنفرانسەکەدا رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند "هیچ وڵاتێک قازانج لە نزیکبوون لە پەکەکە و پەیەدە ناکا... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/120720231 |
دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، کۆتاییهات و ئەنجامی نافەرمیی چەند شوێنێک بڵاوکرایەوە.
دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، لە کاژێر هەشتی بەیانیی یەکشەممە، 2-6-2024 دەستیپێکرد و کاژێر 05:00ـی ئێوارە کۆتاییهات.
پرۆسەی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە سێ ش... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/020620245 |
لە پارێزگای ریزە ـی هەرێمی دەریای رەش ـی تورکیا، لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس برینداربوون، کە دووانیان بووک و زاوا بوون.
رووداوەکە ئێوارەی شەممە، (4ـی ئایاری 2024) روویدا، ئۆتۆمبێلی بووک و زاوایەک لەسەر رێگەی سەرەکیی نزیک گوندی موفتو لە شارۆچکەی گونەیسوو سەر بە پارێزگای ریزە کەوتە نێو دۆڵێکەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلی... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/05052024 |
لە پارێزگای دەنیزلی لە تورکیا، حەوت کەس بە دەستڕێژی گولـلە بریندار بوون.
رووداوەکە لە کافتریای نەخۆشخانەی فێرکاری کۆلێژی پزیشکیی پاموکالە لە پارێزگای دەنیزلی روویدا. دوو کەس بە دەمانچەوە چوونە نێو نەخۆشخانەکە و دەستڕێژی گولـلـەیان کرد و لە ئەنجامدا حەوت کەس بریندار بوون. دواتریش تەقەکەرەکان هەڵاتن.
سەرجەم بریندارەکان ... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/02032024 |
لە 38ـەمین کۆنگرەی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) هەریەکە لە ئۆزگور ئۆزەل و کەمال کڵچدارئۆغڵو رکابەریی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی حیزبەکە دەکەن و لە گەڕی یەکەمدا ئۆزگور ئۆزەل بە جیاوازیی 18 دەنگ لە پێش کەمال کڵچدارئۆغڵو بوو، بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست لەلایەن هیچ کام لە بەربژێرەکانەوە، دەنگدانەکە کەوتە گەڕی دووەم.
... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/041120233 |
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوا و باشووری کوردستان قسەیکرد و جەختی لەسەر بەردەوامبوونیان کردەوە.
دوای بەشداریکردنی لە پرۆگرامێک بەناوی 'کەرنەڤاڵی گەنجان' لە پارێزگای کایسەری کە رۆژی پێنجشەممە، 25-5-2023 بەڕێوەچوو، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند: "چەندین بە... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/250520231 |
prev
next
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 15ی ئابی 2023، جارێکی دیکە نرخی سووتەمەنی لە باکووری کوردستان و تورکیا بەرزبووەوە.
بەگوێرەی نوێترین بڕیار کە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دراوە و ئەمڕۆ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، نرخی سووتەمەنی وەک بەنزین و گازوایل لەنێوان 1.30-1.55 لیرە (نزیکەی 75 دیناری عێراقی) خرایە سەر و بەوەش نرخی ... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/15082023 |
لە ئەنقەرە هاووڵاتییەکی تەمەن 72 ساڵ، کە پێشتر چەند جارێک ناڕەزایی بەرامبەر دراوسێکەی سەروو نهۆمەکەی خۆی پێشانداوە و گوتوویەتی دەنگەدەنگ زۆر دەکەن، دەستی داوەتە تفەنگ و پێنج کەسی لەو خێزانە کوشتووە، کە دووانیان منداڵن.
رووداوەکە درەنگی شەوی رابردوو لە شارۆچکەی سینجانی سەر بە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا روویدا. هاووڵاتییە... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/23112023 |
پلاتفۆرمی 'تاوانەکان بەرامبەر ژنان دەوەستێنین' دەڵێت، لە مانگی ئاداری ئەم ساڵدا 25 ژن لە باکووری کوردستان و تورکیادا بەدەستی پیاو کوژراون.
بەگوێرەی راپۆرتی پلاتفۆرمی 'تاوانەکان بەرامبەر ژنان دەوەستێنین'، مانگی رابردوو لە باکووری کوردستان و تورکیادا 25 ژن بەدەستی پیاو کوژراون و گومان لە گیانلەدەستدانی 21 ژنی دیکەش هەیە... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/060420241 |
ئاگر لە دارستانەکانی ئیزمیر کەوتەوە و هێلیکۆپتەرێک لەکاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە کەوتە خوارەوە و سێ لە سەرنشینانی بێسەروشوێنن و یەکێکیشیان بە برینداری دۆزراوەتەوە.
پاشنیوەڕۆی رۆژی 16ی ئەیلوولی 2023، ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی کەلەری سەر بە شارۆچکەی مەندەرەس لە پارێزگای ئیزمیر کەوتەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ... | تورکیا | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/17092023 |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.