text stringlengths 35 170k | category stringclasses 15
values | url stringlengths 43 117 |
|---|---|---|
گوتەبێژی بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەوان ناڕازین لەو جیاکارییەی تورکیا بەرامبەر بە کورد لەو وڵاتە دەیکات و پێویستە ئەنقەرە رێز لەو بەهایانە بگرێت کە یەکێتیی ئەوروپا بە گرنگییەوە لێیان دەڕوانێت. لەبارەی پرسی کۆچبەرییشەوە دەڵێت، کۆچبەری ئاڵنگارییەکی گەورەیە رووبەڕووی وڵاتانی ئەوروپا بووەتەوە.... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/130620231 |
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان بە کاتێکی هەستیاردا تێدەپەڕن، ترسی پەرەسەندنی ئاگری شەڕی حەماس و ئیسرائیل کە پێی نایە مانگی سێیەمەوە، ناوچەکەی داگیرکردووە. گوتەبێژی پێشووی فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکاش دەڵێت، ئێستا ئیدارەی بایدن نایەوێت گرژییەکان فراوان ببن و لەم کاتەدا کە بەرەو هەڵبژاردنە، سەرنجیان لەسەر رۆژهەڵاتی ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/121220231 |
جێگری سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، "نێچیرڤان بارزانی وەکو دەنگێکی زۆر گرنگی ژیری و دانایی لە کوردستان و تەواوی عێراق دەبینین. کەسایەتییەکەی، ژیری و داناییەکەی، هەستە مرۆییە گرنگ و ناوازەکەی بەڕاستی جێگەی سەرنجە."
خەلیل شیرغولامی، جێگری سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی سیاسیی وەزارەتی... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/230420241 |
دامەزراوەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دەستپێکردنی کۆبوونەوەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکات. گوتەبێژی ئەپیکور دەڵێت: "چاوەڕوانین لەم رۆژانەدا وادەی کۆبوونەوەکان دەستنیشان بکرێت."
مایڵز کاگینز، گوتەبێژی دامەزراوەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/290520241 |
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان دەڵێت، پلانێکی "ورد"یان داناوە بۆ راکێشانی وەبەرهێنەری بیانی بۆ عێراق و لە پرۆژەیاسای بودجەشدا سندووقێکی تایبەت بۆ گەشەپێدانی وەبەرهێنان دانراوە.
محەممەد نەجاڕ، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کە نوێنەر فاتیح پێشکێشی دە... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/23052023 |
باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەڵێت، ساڵانێکی زۆرە بوونیان لە عێراقدا هەیە و بە شێوازی جیاواز یارمەتیی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەن. دەشڵێت، هەوڵدەدەن خوێندکاری کورد و عێراقی زیاتر بچنە زانکۆکانی ئیتاڵیا و بخوێنن.
ماوریزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ نمە نەبەز، پێشکێشکاری رووداو، ئەم قسانەی ک... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1904202421 |
د. ئەحمەد فەرهادی، پڕۆفیسۆری زمان و مامۆستای زانکۆی نیویۆرک لە ئەمریکا، لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتی لەگەڵ رووداو باسی دۆخی ئێستای زمانی کوردی دەکات و چەندان چارەش؛ بۆ چاکترکردن و پاراستنی زمانی کوردی بە پاکی دەخاتەروو. فەرهادی لەبارەی ئەو برینانەی ئێستا بە جەستەی زمانی کوردییەوە هەیە، دەڵێت: "ئێستا دۆخی زمانی کوردی خراپە،... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/30052024 |
فۆکۆ یاما، بیرمەندی بەنێوبانگی ئەمریکی رایدەگەیێنێت، دەبێت لە هەرێمێکی وەک کوردستان ناوەندەکانی وەک دەستەی دەستپاکی هێزیان پێبدرێت و سیاسییەکان دەسەڵاتی تەواویان پێبدەن، نەک دەستبخەنە نێو کاروبارەکانیانەوە، بەو شێوەیە دەتوانن رووبەڕووی گەندەڵی ببنەوە.
فۆکۆ یاما، سیاسەتڤان و نووسەری ئەمریکی لە کۆڕبەندێکی تایبەت لە واشن... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/05072023 |
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، کارئاسانی زۆریان بۆ راییکردنی مامەڵەی کچان و ژنانی کوردی ئێزدی کردووە و ئاماژە بەوەش دەکات کە هەبوونی چەندین پێکهاتە لە عێراق ئاماژەی دەوڵەمەندییە.
زێدان خەلەف، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کە نوێنەر فاتیح پێشکێشی دەکات، وەڵامی پرس... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/231020231 |
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیایە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ راوێژکاری ئەو وڵاتەدا کۆببێتەوە. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی نوێنەرایەتیی گەلی کوردستان دەکات لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و دەیەوێت پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکات. دەشڵێت، پێشوازیی راوێژکاری ئەڵمانیا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2606202311 |
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دەڵێت، ئەوان لە هەموو هەوڵێک بەشدارن بۆ لێکتێگەیشتن و راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس و ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان.
ئەحمەد ئەبو غێت لە دووبەیەوە قسەی بۆ سەنگەر عەبدولڕەحمان، نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداو کرد و گوتی، ئێستا جیهان گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی؛ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین ک... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/14022024 |
تۆم توگێنتهات، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئاسایشی بەریتانیا، دوای ئەوەی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەوێ کۆبووەوە، سەردانی هەرێمی کوردستانیشی کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لەرێگەی رووداویشەوە باسی ناوەڕۆکی کۆبوونوەکانی کرد.
تۆم توگێنتهات، لە هەڤپەیڤینێکی کورتدا لەگەڵ پەیام سەرب... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/23082023 |
دانیمارک و دەزگای روانگە بە هاوبەشی پڕۆژەیەک جێبەجێدەکەن بۆ هاوکاریکردنی ئەو گەنجانەی لە ئەوروپاوە دەگەڕێنەوە، تاوەکو بە ئاسانی کاریان دەستبکەوێت یان ببنە خاوەن کاری خۆیان.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن حکومەتی دانیمارکەوە پارەدار دەکرێت و لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەلایەن دەزگای روانگەوە جێبەجێ دەکرێت، تاوەکو ساڵی 2026 بەردەو... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/21012024 |
مەریەم، کچە کوردێکی ئێزدییە، تەمەنی تەنیا هەشت ساڵ بوو کە لە شنگال کەوتە دەستی داعش، لە تەمەنی 10 ساڵیدا لە شاری رەققە لە چەکدارێکی داعش مارە دەکرێت و دوای ماوەیەک دەبێتە دایکی کوڕێک. ئەو دەڵێت، ناخۆشترین ساتەکانی ژیانی لە نۆ ساڵی رابردوودا دەستدرێژیی ئەو چەکدارەی داعش بۆ سەری و لەدایکبوونی کچەکەی بووە لەنێو ئۆتۆمبێلد... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/04082023 |
سیاسەتڤانێکی ئایسلاندی دەڵێت، "بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان واتە بەهێزبوونی دۆزی کورد لە ئێران، تورکیا و سووریا" و ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت کورد زمان و کولتووری خۆی بپارێزێت.
ئۆگموندور یۆناسون، سیاسەتڤانی ئایسلاندی کە لە چەند ساڵی رابردوودا چەندین پۆستی باڵای لە وڵاتەکەی هەبووە، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی روود... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/05022024 |
پارێزەری کەسوکاری دەستگیرکراوانی داعش دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەتوانێت داعشە بەندکراوەکان دادگایی بکات، بەڵام ئەو دادگەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی متمانەپێکراو نییە، بۆیە بڕیارەکانی هیچ نرخێکی نابێت. دەشڵێت، داعشە بەندکراوەکان کێشەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.
ماریا دۆسێ، پارێزەری کەسوکاری دەستگیرکراوانی داعش لە هەڤپ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/08082023 |
عوسمان نووری کاباکتەپە، سەرۆکی لقی ئیستەنبووڵی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو رایگەیاند، "ئێمە پرسی کورد لە ئیستەنبووڵ و تورکیاش بە پرسێکی بنچینەیی دەبینین."
سەرۆکی لقی ئیستەنبووڵی ئاکپارتی کە لە نووسینگەکەی لە ئیستەنبووڵ رۆژی 27ـی ئادار قسەی بۆ رووداو کرد، دەڵێت، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بەرب... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/29032024 |
تیمی "هەژماری من" لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی تۆڕی میدیایی رووداو دا دەڵێت، "پڕۆژەی (هەژماری من) بەشێکە لە میکانیزمی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران و، هەمان پڕۆژەیە لەگەڵ پڕۆژەی تەوتین،" بەڵام "جیاوازیی بنەڕەتی هەیە لە سوود و شێوازی جێبەجێکردنی"دا.
تیمی هەژماری من لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بە شێوەی نووس... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/04052024 |
3 Letters minimum required
كوردى
Kurdî
English
Türkçe
عربي
Facebook
Twitter
Youtube
Instagram
Snapchat
Snapchat
Snapchat
Snapchat
Snapchat
Search
Search
Radio
TV
TV Audio
کوردستان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهان
ئابووری
هەڤپەیڤین
پۆدکاست
بیروڕا
کولتوور
تەندروستی
وەرزش
مەڵتیمیدیا
بەرنامەکان
دۆکیۆمێنتاری
هەڵەیەک روویدا! دووبارە... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/29052023 |
یاریدەدەری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا دەڵێت، لە کێڵگەوە بۆ چەتاڵ وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵی کوردستان دەکەن. بۆ ئەو مەبەستەش شاندێک کە لە 12 کۆمپانیای ئەمریکی پێکهاتوون هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ محەممەد شێخ فاتیح، پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی رووداو؛ ستیڤ لوتس، یاریدەدەری سەرۆکی ژووری بازرگانی ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/240620231 |
بەڕێوەبەری پرۆگرامی ئاو و ئاوەڕۆ لە رێکخراوی یونیسێف دەڵێ عێراق لە کۆی 163 وڵات، لە ریزبەندی 160ـەمینە کە مەترسیی گۆڕانی کەشوهەوای لەسەر منداڵان هەیە و، 50٪ـی قوتابخانەکانی عێراق ئاوی خواردنەوەیان بەردەست نییە.
عەلی خەتیب، بەڕێوەبەری پرۆگرامی ئاو و ئاوەڕۆ لە رێکخراوی یونیسێف لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ دلبخوین دارای پێشکێش... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/26092023 |
تۆڕی میدیایی رووداو وەک یەکەم میدیای کوردی بۆ یەکەم جار دیبەیتێکی کراوەی لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی و چالاکوانی کوردی فەیلی لە سوێد کرد. ئەوان باسی دۆخی خۆیان کرد و دەڵێن، زیاتر لە 5 هەزار کوردی فەیلی لەو وڵاتە دەژین کە بەشێکیان بەهۆی هەڕەشەکانی دەسەڵاتی پێشووی عێراق وڵاتەکەیان جێهێشتووە.
هێمن عەبدوڵڵا، پێشکێشکاری بەرنام... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/08092023 |
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ "هەوڵ هەیە بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ئەم هەوڵە چڕتریش بووەتەوە".
لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ رووداو، هۆشیار زێباری باسی پێگەی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/22062023 |
جێگری پارێزگاری نەینەوا لەبارەی ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال رەخنە لە حکومەتی عێراق دەگرێت و دەڵێت، لە کاتێکدا گەورەترین کارەساتی مرۆیی لە ناوچەکە روویداوە، بەڵام بەداخەوە حکومەت تەنانەت 0.5%ی بودجەکەی بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە تەرخان ناکات و چەندین ساڵە خەڵکەکەی لەنێو کەمپ و لەژێر خێوەتدا دە... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/31082023 |
جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، هێشتنەوەی پارە لە دەرەوەی بانکەکان یەکێکە لە کێشەکانی بەردەم سیستمی بانکی. دەشڵێت، بانکی ناوەندیی عێراق بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، پەرە بە پارەدانی ئەلیکترۆنی دەدات.
عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو کە محەممەد شێخ ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/210620231 |
باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەڵێت، دواخستنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان "مایەی نیگەرانییانە و نیگەرانن هەرێمێک نەتوانێت پرۆسەیەک ئەنجام بدات کە کۆڵەکەی سەرەکیی کۆمەڵگەی دیموکراتییە." هاوکات دەڵێت، چاکسازییەکانی پێشمەرگە پرۆسەیەکی درێژخایەنە و هیواخوازن وڵاتەکەیان بتوانێت بەردەوام بێت لە هاوئاهەنگی و هاریکاریی هێزەکانی ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/09012024 |
د. چۆمان هەردی، نووسەر و چالاکی بواری جێندەری دوای ئەوەی خەڵاتی فەرەنسی – ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ و سەروەری یاسای پێ بەخشرا بە رووداوی گوت بەردەوام دەبێت لە خەباتکردن لەپێناو مافەکانی ژنان و، پەیامیشی بۆ ژنان و کچان ئەوەیە "زۆر گرنگە تا ئەو شوێنەی دەتوانیت لێی بەردەوامبیت. لە مافەکانی خۆت خۆش نەبیت."
ئەم خەڵاتەی بە د. چۆ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/090120247 |
رێکخەری هەرێمی بۆ کاروباری کەشوهەوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەر بە نووسینگەی رۆژئاوای ئاسیا رایگەیاند، "هیچ هاوکارییەکمان لە بواری وزەی نوێبووەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە." ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ عێراق کار لەسەر پلانێکی نیشتیمانی دەکەن بۆ ژینگە و "پلانی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق پێویستی بە 4 ساڵە."
... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/12102023 |
سەرۆکی دەستەی بازاڕی کاخەزە داراییەکانی عێراق دەڵێت، "زۆر ئەستەمە" بەهای دۆلار بگاتە 200 هەزار دیناری عێراقی و لەمەودوا بەهای دینار بەرز دەبێتەوە نەک دابەزێت.
وەک فەیسەڵ ئەلهەیمەس دەڵێت، لە کۆی نزیکەی 71 بانکی کارا لە عێراق، 18یان قەدەخەی مامەڵەکردنیان بە دۆلار لێ قەدەخەکراوە. دەشڵێت، "راگرتنی مامەڵەکانی 14 بانکەکە زە... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/07082023 |
کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "گەرەنتیکردنی ئازادیی رادەربڕین یەکێکە لە گرنگترین ئەو هۆیانەی لە پێشخستنی فەرهەنگدا رۆڵی هەیە. بۆیە گەرەنتیکردنی ئازادیی رادەربڕین زۆر گرنگە."
چۆکی جۆنگ، کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو کە رۆژان ئەبوبەکر ل... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/25072023 |
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 77ـەمین فێستتیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان لە فەرەنسا، رووداو گفتوگۆیەکی لەگەڵ لویس کۆڤۆسی، دەرهێنەری فەرەنسی ئەنجامداوە، کە بە فیلمی "مانگای پیرۆز" لە فێستیڤاڵەکە بەشدارە و کاری دەرهێنانی بۆ ئەو فیلمە کردووە. لە گفتوگۆکەدا کۆڤۆسی، باس لە چیرۆکی فیلمەکەی دەکات و دەڵێت، پێشبینی ئەوەی نەدەکرد فیل... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/23052024 |
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێرەوە دەڵێت، "وێنە فراوانەکەی ئەو هێرشانە بۆ تێکدانی سەقامگیریی حکومەتی هەرێمی کوردستانە".
ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق میوانی هەڤپەیڤینێکی تایبەتیی شاهۆ ئەمینە، تێیدا باس لە تێڕوانینی وڵاتەکەی لەبارەی بارودۆخە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان د... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/23012024 |
بریکاری وەزارەتی ژینگەی عێراق دەڵێت، هەولێر، بەغدا و بەسرە بەرزترین رێژەی پیسبوونی هەوایان هەیە. ئاماژە بەوەش دەکات، تەنیا لە ساڵی 2021دا زیاتر لە 40 هەزار خێزان لە ناوچەکانی باشووری عێراقەوە بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.
جاسم فەلاحی، بریکاری وەزارەتی ژینگەی عێراق لە هەڤپە... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/03052024 |
بە جلێکی رەش و روویەکی خۆشەوە، لەسەر قەڵای هەولێر، تەمبوورەکەی لە کۆشی خۆی دانابوو، دوای چڕینی گۆرانییەک، دڵبخوین دارا ویستی بیناسێنێت، بەڵام پەشیمان بووەوە و گوتی: پێویست ناکا، هەمووان ئاینوور دۆغان دەناسن.
ئاینوور (دۆغکان)، خانمە گۆرانیبێژی کورد، خەڵکی دێرسمی باکووری کوردستانە. خۆی دەڵێت: لە هۆزی شکاکم. ئێستا لە ئەم... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/05062024 |
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "جێبهجێنهكردنى فيدراڵى سهرچاوهى كێشهكانى عێراقه"، لەبارەی دۆخی ئەمنیشەوە دەڵێ لەکاتی داعشدا سەنگەرەکان دیار بوون، بەڵام ئێستا دۆخەکە زۆر سەختترە چونکە هەڕەشەکە لە دەرەوە نییە بەڵکو لەنێو عێراقەوەیە.
ئێوارهى ئهمڕۆ (چوارشهممه، 21-2-2024) كهناڵى عهرهبيى (الحدث) ديدارێكى تهلهڤیزيۆنیی لهگهڵ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/21022024 |
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی سەوزەکان لە پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا لەبارەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی رۆژی دووشەممە 26-06-2023ی نێچیرڤان بارزانی بۆ وڵاتەکەی دەڵێت، راوێژکاری وڵاتەکەی "تایبەت ئەو کاتە تەرخان دەکات بۆ ئەو کۆبوونەوەیە" و "سەردانێکی لەڕادەبەردە گرنگە."
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو کە ئاڵا شاڵی لەگ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/24062023 |
هەڤپەیڤین
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤنێکدا لەگەڵ رووداو.
prev
next
وەزیری کشتوکاڵ دەڵێت، ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی هەشت بەنداوە، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا 11 بەنداوی دیکە دروست دەکەن.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ئەندامی شاندی حکو... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1202202414 |
وەزیری دەرەوەی عێراق لە وەڵامی رووداو رایگەیاند سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتوویەتی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتنەوە وەڵامی چەند پرسیارێکی تایبەت بە پرسی مووچە بەگشتی، مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگی سێ و هەژماری من ـی دیار کوردە... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/business/26032024 |
سەرۆکی دەستەی بازاڕی کاخەزە داراییەکانی عێراق دەڵێت، ئەو کۆمپانیا بیانییانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی کڕین و فرۆشتنی پشک لە بۆرسەکانی جیهان کار دەکەن، هیچ مۆڵەتێکی فەرمی و هیچ گەرەنتییەکیان نییە و بەشێکیان کۆمپانیای وەهمین و هاووڵاتییان خۆیان بەرپرسن لە فەوتانی پارەکانیان.
فەیسەڵ هەیمەس، سەرۆکی دەستەی بازاڕی... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/business/020520242 |
رێکخەری یەکێتیی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی موسڵمانان دەڵێت، لە ئەوروپا زۆر جار رق و کینە دژی موسڵمانەکان بە باشی تۆمار نەکراون و بە تەواوەتی راپۆرتیان لەسەر نەکراوە.
ماریون لالیس، رێکخەری یەکێتیی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی موسڵمانان لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ رووداو رایگەیاند، لە ئەوروپا "... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/29042024 |
باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق دەڵێت، بەبێ هەڵبژاردن دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان "رەوایەتیی دیموکراتییانەیان نابێت.. چاکسازی بەبێ پەرلەمانێکی یاسایی ناکرێت." لەبارەی عێراقەوە دەڵێت، بەرەو کەرتی تایبەت هەنگاو دەنێت.
تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو تاوتوێی ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/270420249 |
گوتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت، داواکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دانانی چەک و راگرتنی جووڵە سەربازییەکانیان لە ناوچە سنوورییەکان پێویستی بە گرێنتی پاراستنی ئاسایشی کەمپەکان و لایەنگرانیان و دامەزراوەکانی حیزبەکەیان هەیە، ئەوان چەک بۆ بەرگری لەخۆیان بەکاردەهێنن، نەک بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
خالید عەزیزی... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/24072023 |
بەربژێری پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) بۆ سەرۆکی شارەوانیی شرنەخ بە رووداوی راگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا "بەڕاستی گەلی کوردی زۆر خۆشدەوێت، تەنانەت زۆر ئێوەی خۆشدەوێت، کوردستانی عێراقی خۆشدەوێت."
مەهمەت یارکا، بەربژێری ئاکپارتی بۆ سەرۆکی شارەوانیی شرنەخ لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان لەکاتی... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/18032024 |
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی گوت وڵاتەکەی نیگەرانە لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئێرانی لە ناوچەکە و لەگەڵ حکومەتی عێراقیش کاردەکات بۆ رێگریکردن لە بەقاچاخبردنی چەکی نایاسایی، لەنێو ئەو چەکانەشدا چەکی سەرشان هەیە، کە دەتوانێت فڕۆکە بخاتەخوارەوە.
کارین چاندلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروبار... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/07042024 |
وەزیری دادی عێراق دەڵێت، هەفتەی داهاتوو رێنماییەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە رەوانەی وەزارەتەکەیان دەکرێن و لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقدا بڵاودەکرێنەوە و دوای ئەوە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رۆژی سێشەممە، 18-7-2023، لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆدا کە نوێنەر فاتیح پێشکێشی ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/18072023 |
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هاووڵاتییان دڵنیادەکەمەوە هاتنی مووچە تەنیا لەسەر کات ماوە و دەبێت پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا لە بەغداوە بێت، بەڵام من لە جێگەی سوودانی ناتوانم کاتەکەی بڵێم."
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو کە سەنگەر عەبدولڕەحمان لەگەڵیدا ئەنجامید... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/business/010820231 |
دیپلۆماتێکی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە رووداوی راگەیاند، واشنتن دەیەوێت لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوادا یارمەتیی عێراق بدات. ئاماژەی بەوەش کرد نابێت یارمەتییەکان تەنیا لە رووی داراییەوە بن، بەڵکو دەبێت تەکنیکیش بن.
ساموێل وێربێرگ، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەممە، لە شاری دوبەی ئیماراتە... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0212202323 |
بەربژێری پارتی دۆزی ئازاد- هوداپار بۆ گەورە شارەوانیی ئێلێهـ دەڵێت، ئەگەر لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی رۆژی 31-3-2024دا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا بایەخ بە دوو شت دەدات؛ خوێندن و پەروەردە بە زمانی کوردی و پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری.
سەرکان رامانلی، بەربژێری هوداپار بۆ گەورە شارەوانیی ئێلێهـ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ عەبدول... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/200320241 |
گوتەبێژی ئەپیکور دەڵێت، "لەبارەی بودجە و هەناردەکردنی نەوت پەیاممان داوەتە کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیران". ئاشکراشی دەکات، سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتی کۆشکی سپی کراوە و "پێموایە دوای مانگی رەمەزان سەردانەکەی بکات."
مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکور لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو، کە دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/04032024 |
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد بە رووداوی راگەیاند، وەزیری گواستنەوەی تورکیا پێی راگەیاندووە، بەمنزیکانە گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان هەولێر - ئامەد دەستپێدەکاتەوە.
محەممەد کایا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد، میوانی بووڵتەنی ئەمڕۆ 16ـی شوباتی 2024ـی باکووری کوردستان و تورکیای رووداو بوو و لەبارەی ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/16022024 |
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، پێویستە پارتی و یەکێتی وردتر لە گفتوگۆکان بەردەوام بن بۆ ئەوەی بە لێکتێگەیشتن بگەن هەروەها باس لەوە دەکات ئەوان لەگەڵ ئەوەدان "پێداچوونەوە بە رێککەتنەکانیشدا بکرێت و زەمینەسازی بۆ رێککەتنێکی نوێتر بۆ کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بۆ بابەتی پێکەوەبوون یان جۆرێک لە... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/150720231 |
بەربژێری پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) بۆ سەرۆکایەتیی گەورە شارەوانیی مێردین دەڵێت تورکیا لە سەردەمی رەجەب تەیب ئەردۆغان دا زۆر هەنگاوی ناوە و "لەگەڵ هاتنی سەرۆککۆمارمان، هیچ بەربەستێک لەبەردەم برا کوردەکانمان نەما بۆ ئەوەی لەگەڵ کەلتوور، زمان و کەلەپووری کوردی بژین".
عەبدوڵڵا ئەرین، بەربژێری ئاکپارتی دەسەڵاتداری ت... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/17032024 |
عوسمان گەلش، سەرۆکی ژووری پیشەسازی شرناخ لە هەڤپەیڤینێک دا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو دا رایگەیاند "ئێستا رۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوتی هەرە باش لە شرناخ و گابار بەرهەم دێت. تاوەکو کۆتایی مانگی 12ـی 2024، بڕەکە دەگاتە 100 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێک دا". ئەوە لە کاتێکدایە زۆرترین بێکاری لە هەردوو پارێزگای شرناخ و جۆلەمێر... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/130320241 |
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی وان دەڵێت، پارێزگای وان دیمەنی سەرنجڕاکێشی هەیە، بەڵام نەبوونی ژێرخان و ئاگادارنەبوونی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و شوێنەکانی دیکەی تورکیا و جیهان وایکردووە، گەشتیاری زۆر رووی تێنەکەن.
نەجدەت تاکوا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، لەکاتی بەشداری... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/26032024 |
لە تایوان رزگاربوویێکی کیمیابارانی هەڵەبجە میدیا و دامەزراوەکانی وڵاتەکە ناچار دەکات ئاڵای کوردستان بەکاربهێنن. عیماد مەهدی کە نۆ زمان دەزانێت، میوانی دیاسپۆرا بوو.
تایوان ئێستا لەڕووی تەکنەلۆژیاوە لە ژاپۆن پێشکەوتووترە. کوردێک لە تایوان خەریکی دکتۆراکەیەتی لەسەر تەکنەلۆژیا. ئەمە هەموو چیرۆکەکە نییە.
عیماد مەهدی لە شۆ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/18082023 |
سەرۆکى هاوپەیمانیى رافیدەین رایگەیاند، لەو بڕیارەی لە دادگەی فیدراڵی دژی نەمانی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانى کوردستان دەرچوو، دادگەکە "بە لاڕێدا براوە و بەشێک لە یاساکەیان لێ شاردراوەتەوە". بۆیە بڕیاریانداوە لەگەڵ دادگەکە کۆببنەوە.
یونادم یوسف کەنا، سەرۆکى هاوپەیمانیى رافیدەین، کە میوانی بووڵتەنى کاژێر 11:00ى کەناڵی ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/23022024 |
گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، بانگەشەیەکی چڕی هەڵبژاردن دەکەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیادا سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنن.
ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی لە شاری ئامەد لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تۆڕی میدیایی رووداودا باسی لە ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/28032024 |
سەرۆکی رێکخراوی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق دەڵێت، ساڵی داهاتوو سەرژمێریی گشتی لە عێراق دەکرێت. دەشڵێت، گەشەی دانیشتووان لە عێراق ساڵانە 870 هەزار کەس و لە هەرێمی کوردستانیش 130 هەزار کەسە.
نێستەر ئۆوموهانجی، سەرۆکی رێکخراوی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق (UNFPA) لە هەڤپەیڤین... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/11072023 |
رامۆن هانسمایەر، پسپۆڕی کۆچبەریی لە ئەڵمانیا دەڵێت، وەکو هاووڵاتییانی وڵاتانی دیکە، هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش دەتوانن بەبێ گرتنەبەری رێگەی قاچاخ و بەشێوەیەکی یاسایی بگەنە ئەڵمانیا و پاش رێکارەکان داوای مافی پەنابەری بکەن.
رامۆن هانسمایەر، کە لە هەمان کاتدا مامۆستای زانکۆی پادەربۆرنە لە ئەڵمانیا لە هەڤپەیڤی... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/09112023 |
"لە 8 ساڵی رابردوودا عێراق زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار هاوکاریی مرۆیی پێگەیشتووە"، ئەمە گوتەی غوڵام ئیسحاق، جێگری نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسی کاروباری مرۆیی و نیشتەجێبوونە لە عێراق کە ئاشکراشی دەکات "هەندێک لە بەخشەرەکان پارەکانیان بۆ عێراق کەمکردووەتەوە."
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ دلبخوین دارا، پێش... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/19082023 |
د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، یەکێک لە ئامادەبووانی 16ـەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بوو و دەڵێت، خوێنەرێکی باشە و لە 15 ساڵییەوە دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردووە، یەکەم کتێبیش کە خوێندبێتییەوە رۆمانی "دایک" بووە.
لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتی رووداو لەگەڵ د. رێواز فایەق لە نێو... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/24042024 |
نوێنەری باڵای UNHCR لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە هەرێمی کوردستان دەکات بۆ پێشوازیکردنیان لە 300 هەزار پەنابەری رۆژئاوای کوردستان و سووریا. دەشڵێت لەگەڵ حکومەت کار دەکەن بۆ ئەوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ پەنابەران دابین بکەن.
جۆن نیکۆلا، نوێنەری باڵای ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR لە عێراق ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/28062023 |
ئاندی ئۆگڵز، کۆنگرێسمانی ئەمریکی دەڵێت، رووسیا و سعودیە بەرهەمهێنانی نەوتیان کەمکردووەتەوە و ئەوەش نرخی سووتەمەنی بەرزکردوەتەوە. بۆیە "گرنگە رێگە بە گەلی کورد بدرێت بەرهەمی خۆی هەناردە بکات، ئینجا هەرچییەک بێت، بە تایبەتی نەوت لەم کاتە قەیراناوییەدا".
رۆژی هەینی، 9ـی ئەیلوولی 2023، ئاندی ئۆگڵز، کۆنگرێسمانی ئەمریکی لە ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/080920231 |
دکتۆرای هەیە لە ئەدەبی جیهانی، بەڵام حەز ناکات بە دکتۆر بانگی بکەن، تەنانەت حەز ناکات ناوی راستەقینەشی بهێنن، بە 'باڤێ نازێ' ناسراوە و هەر ئەو ناوەش لەسەر بەرگی رۆمان و کورتە چیرۆکەکانیەتی.
باڤێ نازێ نووسەرێکی ناسراوی کوردە، ساڵی 1986 کە ئۆلف پاڵمە، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی سوێد تیرۆر کرا، ئەو بە کوشتنەکەی تۆمەتبار کرا، ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/230520241 |
روودا دیجیتاڵ
گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رایگەیاید، ئەندامانی ئەپیکور لە کارەکانیان بەردەوامن، رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێنن، هەر بەرمیلێکیش لەو نەوتە بە 40 دۆلار دەفرۆشن. دەشڵێت یەک ملیار دۆلار شایستەی داراییان لەلای حکومەتی عێراقە.
رۆژی 11-05-2024، مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکور میو... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/11052024 |
چین لەبەرامبەر کڕینی نەوت لە عێراق قوتابخانە دروستدەکات، باڵیۆزی عێراق لە چین دەڵێ "دروستکردنی قوتابخانە بەشێکە لەو رێککەوتنەی کراوە کە لە کۆتاییدا دەگاتە هەشت هەزار قوتابخانە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە."
لەم هەڤپەیڤینەدا شۆڕش خالید، باڵیۆزی عێراق لە چین کە لە پەکینەوە قسەی بۆ رووداو کرد، باسی ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/29052024 |
کۆنسووڵی گشیی فەرەنسا لە هەولێر دەڵێ وڵاتەکەی ئاسانکاریی زۆری کردووە بۆ ئەوەی هاونیشتمانییان داوای ڤیزەی فەرەنسا بکەن، "دەمانەوێت خزمەتگوزارییەکانمان باشتر بکەین... ئێستا لەچاو پێشوو ڤیزەی زیاتر دەدەین."
یان برێم، کۆنسووڵی فەرەنسا لە هەولێر لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ رووداو باسی پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردس... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/08052024 |
پەرلەمانتارێکی پارتی داد و گەشەپێدان رایگەیاند، بۆ پرسی کورد کۆمەڵێک پرۆژەی نوێ پێشنیازکراون. هەروەها پشێبینی دەکات ئەمجارە ئاکپارتی شارەوانیی ئیستەنبووڵ بباتەوە.
عەزمی ئاکنجی، پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدان لە بازنەی ئیستەنبووڵ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو، کە سەنگەر عەبدولرەحمان لە ستۆدیۆی رووداو لە ئیستەنبووڵ ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/27032024 |
خاوەنی گرووپی كۆمپانیاكانی فارووق و كۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەڵێت، لە داهاتوودا دوو کۆلێژ لە بوارەکانی کارگێڕی و پەرستیاری لە سلێمانی دەکاتەوە، گوتیشی، ''کۆلێژەکان بەمەبەستی قازانج ناکەمەوە، هەوڵدەدەم لەگەڵ ئەوانی دیکەدا جیاواز بن.''
رەنج سەنگاوی، پێشکێشکاری دیاری تۆڕی میدیایی رووداو هەڤپەیڤینێکی تایبەتی لەگەڵ فارووق مەلا ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/19112023 |
گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ناردنی کەشتیگەل و فڕۆکەی شەڕکەر لەلایەن وڵاتەکەیەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پاراستنی ئەمریکا و هاوپەیمان و هاوبەشانیانە لە ناوچەکە. دەشڵێت، بەڵگە نییە ئێران لەپشت هێرشەکەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل بووبێت.
ساموێل وێربێرگ، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەڤ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/13102023 |
جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی کۆمپانیای کۆڕەک چارەسەر دەبێت و راگرتنی پەیوەندییەکانی ئەو کۆمپانیایە لەگەڵ تۆڕەکانی دیکە "ستەم و بڕیارێکی بەپەلە" بووە.
د. ئیبراهیم میرانی، جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق لە هەڤپەیڤینێ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/290520247 |
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ رووداو دەڵێت، زانیارییەکانی لەبارەی پرسی کوردەوە تەواو نین، هەروەها بەڵێن دەدات لە پاش هەڤپەیڤینەکە زیاتر لەبارەی کوردەوە شارەزا ببێت.
کۆماری مۆزەمبیق دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئەفریقا. ئەم مانگە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات.
پێدرۆ ئەفۆنسۆ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/020520241 |
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، لە کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق، باس لە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، دۆسیەی ئاو، پڕۆژەی 'رێگەی گەشەپێدان' و چەند پرسێکی دیکەیش کراوە. دەشڵێت، تورکیا ئامادەیی خۆی نیشانداوە پشتیوانیی هەر رێگەیەک بکات کە ببێتە هۆی سوود گەیاندن بە بەرژەوەندیی هاو... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/24082023 |
سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، ئایینی ئیسلام بنەمایەکی جێگیری هەیە بۆ مامەڵە لەگەڵ ئایینەکانی دیکە و شتێکی ئاساییە ئەگەر کریستیانەکان یاسای باری کەسێتیی تایبەت بە خۆیان هەبێت.
کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتانی دەوروبەر لە هەولێر کۆبوونەتەوە و داوای ئەوە دەکەن یاسایەکی تایبەت بە باری کەسێ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/28052024 |
کۆنسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر دەڵێت، "سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران و پێشوازیی کۆماری ئیسلامی لە ئاستی باڵادا، نیشاندەری پەیوەندیی دێرینی نێوانیانە و ئەم سەردانانە دەتوانێت بیرهێنەرەوەی پەیوەندییەکان بێت و پەرەیان پێبدات".
نەسروڵڵا رەشنوودی لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تۆڕی میدیایی رووداودا کە... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2105202420 |
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ لە عێراق "شتێک نییە بەناوی حکومەتی ناوەندی"، لە هەرێمی کوردستانیش هیچ گرووپێکی تیرۆرستی نییە.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (چوارشەممە، 17-4-2024) لە پانێڵێکدا لە دیداری سلێمانی وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە و جەختی کردەوە لەوەی "هیچ گرووپێکی تیرۆری... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1704202414 |
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق دەڵێت، ئۆکراینا بە بایەخەوە دەڕوانێتە بازاڕی هەرێمی کوردستان، "کۆمپانیا ئۆکراینییەکان خواستی کارکردنیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق زۆرە."
لە هەڤپەیڤینێکی رووداوی ئەمڕۆ، ئۆلێکساندەر بورڤچێنکۆڤ، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق باس لە زۆر پرسی هەنووکەیی دەکات لەبارەی شە... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/17052024 |
سەرۆکی دەستەی بازاڕی کاخەزە داراییەکانی عێراق دەڵێت، بەهای 100 دۆلار ناگاتە 200 هەزار دینار و پێویستیش ناکات پێداچوونەوە بە شێوازی پێدانی دۆلار لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە بکەن.
فەیسەڵ هەیمەس، سەرۆکی دەستەی بازاڕی کاخەزە داراییەکانی عێراق لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ محەممەد شێخ فاتیح، پێشکێشکاری ئابووریی تۆڕی مید... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/09082023 |
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لادانی کورسیی کۆتاکان یەکلاکەرەوەیە و تانەی لێ نادرێت، گوتیشی: ''بەهۆی چەندین جار دواخرانی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، مەترسیی جددی لەسەر رەوایی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان هەیە''.
رۆژی پێنجشەممە، 22-... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/220220241 |
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی فراکسیۆنی سۆسیال دیموکراتەکانی ئەڵمانیا دەڵێت، لەنێو تەواوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا "کەم پێکهاتەی دەوڵەتی سەقامگیر هەیە"، بەڵام هەرێمی کوردستان توانیویەتی لەو چوارچێوەیەدا دەبچێت و نموونەی "حکومەتێکی کارگێڕیی سەقامگیر دروست بکات."
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان بەرلین و هەولێر و پێشوازیکردنی ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/26062023 |
بەربژێری دەم پارتی بۆ پۆستی گەورە شارەوانیی ئامەد دەڵێت، هەر کاتێک دەسەڵاتیان لە شارەکە گرتەوە دەست، بایەخ بە زمانی کوردی دەدەنەوە. دۆغان هاتون بیرۆکەی ئەنجامدانی گشپرسی کە ماشاڵڵا دەکاک لە پرسیارێک دا بۆی دەخاتەڕوو بۆ گەڕاندنەوەی ناوی ئامەد و ناوە کوردییەکانی ناوچە و گوند و گەڕەکەکان بە "سەرنجڕاکێش" ناودەبات، بە هۆکا... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/13032024 |
باڵیۆزی عێراق لە ئەڵمانیا دەڵێت، ئەڵمانیا خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ئابووری، سیاسی و سەربازییەکانییەتی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان. دەشڵێت، کۆچبەرانی کورد و عێراقی لەو وڵاتە بەشێوەیەکی باش تێکەڵی کۆمەڵگەی ئەڵمانی بوون.
لوقمان فەیلی، باڵیۆزی عێراق لە ئەڵمانیا لە هەڤپەیڤینێکی 'رووداوی ئەمڕۆ'، کە نوێنەر فات... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/23102023 |
سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، دەبێت عێراق شانازی بە شەفافیی پرۆسەی فرۆشتن و بەبازاڕکردنی نەوتەکەیەوە بکات؛ دەشڵێت، "نەوتی عێراق لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەوروپا و ئەمریکا بە نزیکەی 50 کۆمپانیا دەفرۆشرێت."
د. فەلاح عامری، سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای سۆمۆ و راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە لە هەڤپەی... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/22102023 |
سەرۆکی بەشی بۆچوون و سەلامەتیی رۆژنامەڤانان لە یونیسکۆ بە رووداوی راگەیاند یونیسکۆ لەم چەند ساڵەی دواییدا لە سەرانسەری جیهاندا چاودێریی پەرەسەندنی دۆخی ئازادیی رۆژنامەڤانی و ئازادیی رادەربڕینی کردووە "بە داخەوە ئاماژەکان بە هیچ شێوەیەک باش نین."
گیلیرمێ کانێلا، سەرۆکی بەشی رادەربڕین و سەلامەتی رۆژنامەڤانان لە یونیسکۆ ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/25022024 |
موجتەبا جوویا، خوێندکارێکی ئەفغانییە، لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی ماستەر دەخوێنێت و دەڵێت، کولتوور و زمانی کوردی و ئەفغانی زۆر لەیەکەوە نزیکن و "زۆر ئاسوودەم".
نمە نەبەز، پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی رووداو هەڤپەیڤینێکی تایبەتی لەگەڵ ئەو خوێندکارە ئەفغانییە کردووە کە بەهۆی شەڕی وڵاتەکەیەوە چووەتە سلێمانی، باسی ژیانی خۆی و... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/22112023 |
نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، "رەوا نییە" مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەدرێت، چونکە ئەوە "مافی هەموو کەسێکە."
جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەشداری لە بەرنامەی بێستوون تۆک کرد و لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، رێککەوتنی هەولێر و ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/171020231 |
بەڕێوەبەری هەرێمیی یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت هۆشداری دەدات لەوەی توێژینەوەکان ئەوە پێشان دەدەن کە "ئەم ناوچەیە لە ریزبەندی پێشەوەی ئەو ناوچانەیە کە کەوتووەتە ژێر کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کاریگەریی زۆری هەیە."
هانی شاعیر، بەڕێوەبەری هەرێمیی یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت لە هەڤپەیڤینێکدا ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1305202434 |
هوو چی وەی، مامۆستای زانکۆیە لە بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەدین. لە بەراوردکردنی زمانی کوردی و چینی دەڵێت، زمانی کوردی زمانی پیتە، چینی زمانی کارەکتەرە. هەروەها دەڵێت، رەنگە لە داهاتوودا خەڵکی چینی فێری زمانی کوردی بکات.
رووداو: بەر لە هەر شتێک دەمەوێت بپرسم: پەیوەندیی نێوان زمانی کوردی و زمانی چینی چییە؟ لە یەکدی... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/09062024 |
هەڤپەیڤین : سیما ئابخێزر
وەرگێڕانی : بژار زوبێر
وەرگێڕانی : بژار زوبێر
دۆگلاس سیڵێمان، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو دا گوتی " هەندێ لایەنی نێوخۆیی عێراق و لایەنی نێودەوڵەتیش هەن هەوڵدەدەن هەرێمی کوردستان و ئۆتۆنۆمییەکەی لاواز بکەن". چارەسەرەکەیش لەوەدا دەبینێت کە "سەرکر... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/15092023 |
تارۆ کەی بەهار، ئەکتەرێکی گەنجە، باوکی کوردە و دایکی بەریتانییە، بەڵام هەنگاوی باشی لە جیهانی سینەما و درامادا ناوە، یەکێک لەو بەرهەمانەی تێیدا بەشدارە، زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی 'Doctors'ـە، پێشتر لە 11 وەرزیدا رۆڵیگێڕاوە و ئێستا دووبارە لە وەرزی 24یدا رۆڵی ئادەم رێنەڵدس دەگێڕێتەوە. ئەو ئەکتەرە هەروەها لە فیلمی 'Code 46' و... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/22072023 |
جەلیل کاکەوەیس، نووسەر وەرگێڕ، لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ رووداو، لەپاڵ ئەوەی باسی لە گرنگی کردنەوەی 16یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب کرد، باسی لە ئاستی کتێبەکانی پێشانگاکە، لە پاڵ هەڵسەنگاندن بۆ پەرتووکی وەرگێڕ و نووسەرە گەنجەکان کرد.
کاکەوەیس، باسی لە گرنگی بایەخدان بە زمانی دایک کرد و گوتی "زمان کۆڵەکەی مان... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/20042024 |
رووداو - بەرلین
پیتەر هایت، بەرپرسی دۆسیەی مافی مرۆڤ لە پارتی لیبراڵی ئەڵمانیا، رایگەیاند پەناخوازان لە ئەڵمانیا نانێردرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان، جگە لەوانەی تاوان و پێشێلکاریی یاساییان کردووە.
پیتەر هایت کە ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیایە و پارتی لیبراڵەکان بەشێکە لە هاوپەیمانیی پێکهێنەری حکومەتی فیدراڵیی ئەڵمانیا، ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/19092023 |
لە ئەڵمانیا ساڵانە رۆژێکی تایبەت هەیە بۆ کۆچبەری. لەو رۆژەدا کەسانی ئەکادیمی و شارەزا باسی ئەزموون و پێشنیازەکانیان بۆ دۆزی کۆچبەری دەکەن. کاربەدەستانی باڵای ئەڵمانیا وەکو وەزیری ناوخۆ، لەو بۆنەیەدا ئامادە دەبن و گوێ لە قسەکەرەکان دەگرن. یەکێک لەوانەی لەوێ بووە ئەکادەمیسیەن و پسپۆڕێکی کوردی بواری کۆچبەرییە.
20ی حوزەیر... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/07072023 |
راوێژکاری سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئێران 48 ناوچەی ئازاد و تایبەتیی ئابووری هەیە کە 1٪ـی خاکی ئێرانیان لەخۆگرتووە و ناوچەکان لێخۆشبوونی باج و گومرگیان بۆ کراوە. لەبارەی دەستبەکاربوونی سێ ناوچەی ئازاد لە سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانیش، ئەو راوێژکارەی سەرۆککۆماری ئێران گوتی، بەم نزیکانە بەڕێوەبەر و دەستەی بەڕێوەبە... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/26082023 |
یۆن کریستن رۆزنلەند، وێنەگری سینەمایی نەوریجی، ماوەی 25 ساڵە کاری سینەمایی دەکات و زیاتر لە 30 فیلمی سینەمایی و چەندین فیلمی تەلەڤزیۆنی هەیە. 'Paradise Highway' یەکێک لەو فیلمانەیە کە کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە کە داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا زیاتر لە 222 ملیۆن دۆلارە. رۆزنلەند، بەم دواییە سەردانی باشووری کوردستانی کرد ... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/05102023 |
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو دەڵێت، عێراق هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بۆ ئاشتی بگۆڕێت و "عێراق لە توانایدایە ئارامی و ئاسایشی خۆی بپارێزێت."
ئەم هەڤپەیڤینەی سەنگەر عەبدولرەحمان، پێشکێشکاری رووداو لەگەڵ هیشام رووکابی، راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە ئەمڕۆ (شەممە، 3-2-2024)... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/030220241 |
نەوەیەکی شێخ سەعیدی پیران چیرۆکی ژیانی و کارو چالاکیی خۆی و خێزانەکەی دەگێڕێتەوە، دەڵێت، "لە ساڵانی 1993 ژیتەم و پەکەکە پێکەوە زوڵمیان دەکرد و خەڵکیان ناچارکردبوو کۆچ بکەن." سەبارەت بە ئەردۆغان رایگەیاند، کە ئەردۆغان "سەرۆکێکی دادپەروەر نییە" ئەگەر پشتگیری ئەوان نەبووایە نەدەبوو بە سەرۆکی شارەوانیی و "پیاوێکی بێوەفایە... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/20012024 |
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ فەرەنسا بە "زۆر گرنگ" ناودەبات و دەڵێت، سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی فەرەنسایە. دەشڵێت، ئەو سەردانە کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەبێت.
عەلی دۆلەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا لە هەیڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاڵا ش... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/interview/02112023 |
سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران، چاوەڕوانیی ئەوەی دروستکردووە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ئێران باشتر بن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمەی بە رووداو گوت.
ئەمڕۆ (دووشەممە، 06-05-2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لە تاران کۆدەبێتەوە.
دڵشاد شەهاب، گوت... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/060520241 |
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوای جەژن دانوستاندنەکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستپێدەکەنەوە. دەشڵێت، ئەگەر هەرێمی کوردستان بیەوێت ناردنی مووچە لە بەغداوە بەردەوام بێت پێویستە پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ بکات وەکو ئەوەی کە لە بڕیاری دادگەی فیدراڵی هاتووە.
د. ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجو... | هەڤپەیڤین | https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0804202434 |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.